تۆماس برۆدی-سانگستەر | |
---|---|
![]() برۆدی-سانگستەر لە سان دێگۆ کۆمیک-کانی ٢٠١٥ | |
لەدایکبوون | ساوتوارک، لەندەن، ئینگلتەرا | ١٦ی ئایاری ١٩٩٠
نەتەوە | بەریتانی |
ناوەکانی تر | تۆماس سانگستەر |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠١–ئێستا |
تۆماس برۆدی-سانگستەر (لەدایکبووی ١٦ی ئایاری ١٩٩٠) کە ھەندێک جار بە تۆماس سانگستەریش دەنووسرێت، ئەکتەرێکی ئینگلیزە کە بە ڕۆڵی سام لە ڕاستی خۆشەویستی (٢٠٠٣)، سایمن لە نانی ماکفی (٢٠٠٥)، فێرب لە ڤێنێس و فێرب (٢٠٠٧–٢٠١٥)، جۆجێن ڕید لە کایەی تەختە پاشایەتییەکان (٢٠١٣–٢٠١٤)، نیوت لە زنجیرەفیلمی مازی ڕاکەر (٢٠١٤–٢٠١٨)، و بێنی واتس لە کورتە زنجیرەی گامبیتی شاژنی نێتفلیکس (٢٠٢٠) ناسراوە.[١]
برۆدی-سانگستەر بەھۆی ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکانی مردنی پاڵەوان (٢٠١١)، ئەستێرەی ڕاستبوونەوە (٢٠٠٩)، و ڕۆڵی پۆڵ مەککارتنی لە کوڕە هیچشوێنێک (٢٠٠٩) ناوبانگی دەرکردووە. ھەروەھا کامیۆیەکیشی ھەبوو بە ڕۆڵی ئەفسەری پلەی یەک لە جەنگی ئەستێرەکان: ھەستانەوەی ھێزەکە (٢٠١٥)، ڕۆڵی ویتی وین لە کورتە زنجیرەی بێخودای نێتفلیکس (٢٠١٧) و ڕۆڵی جۆن ترەیسیشی گێڕا لە باڵندەیبروسکە دەڕوات (٢٠١٥–٢٠٢٠)
تۆماس برۆدی-سانگستەر لە ساتوارک، پارێزگایەکی لەندەن، لە ١٦ی ئایاری ١٩٩٠دا لەدایکبووە بە کوڕی مارک سانگستەر و تاشا بێرترام. خێزانی باوکی برۆدی-سانگستەر خەڵکی بانچۆری، سکۆتلاندن.[٢] یەک خوشکی ھەیە. برۆدی-سانگستەر باس و گیتار دەژەنێت، و خۆی فێری گیتار ژەنین بەدەستی چەپ کرد بۆ ڕۆڵگێڕانی پۆڵ مەککارتنی لە فیلمی درێژی Nowhere Boy. ھەروەھا خۆی فێری ژەنینی درەمیش کرد لە فیلمی درێژی Love Actually (٢٠٠٣).
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری winnet
نەدراوە![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |