تۆمبۆی (بە ئینگلیزی: Tomboy) وشەیکە بۆ کچ یان ژنانی گەنج کە ھەڵسوکەوتی پیاوانەیان ھەیە بەکاردێت. دەتوانێت بریتی بێت لە لەبەرکردنی جل و بەرگی ژنمێردی یان پیاوانە و بەشداریکردن لە وەرزش یان چالاکیی و ڕەفتارەکانی تر کە بەزۆری پەیوەندییان بە کوڕان یان پیاوانەوە ھەیە.[١]
وشەی "تۆمبۆی" وشەی لێکدراوێکە کە "تۆم" لەگەڵ "بۆی" واتە کوڕ تێکەڵ دەکات. ھەرچەندە ئێستا ئەم وشەیە بۆ ئاماژەکردن بە "کچانی ھاوشێوەی کوڕ" بەکاردەھێنرێت، بەڵام ڕیشەناسی زمانەوانی ئەوە پیشان دەدات کە مانای تۆمبۆی بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا ھاتووە.[٢] لە ساڵی ١٥٣٣ بەپێی فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد، "tomboy" بە واتای "کوڕێکی بێئەدەب، پڕھاتوھاوار یان پێشکەوتوو" بەکارھاتووە؛ بەڵام تا ساڵانی ١٥٧٠ "تۆمبۆی" مانای "ژنێکی بوێر یان بێئەدەب"ی وەرگرتبوو، دواجار لە کۆتایییەکانی ساڵانی ١٥٩٠ و سەرەتای ١٦٠٠دا، ئەم زاراوەیە گۆڕا بۆ مانای ئێستای: "کچێک کە وەک کوڕێکی پڕھاتوھاوار ھەڵسوکەوت دەکات؛ کچێکی شەڕاشۆی وەحشی.[٣]
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)