تۆنس ئاند ئای | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | تۆنی واتسن |
ھەروەھا ناسراوە بە |
|
لەدایکبووی | نیمچەدوورگەی مۆرنینگتن، ئوسترالیا |
بنەچە | چیای مارسا، ڤیکتۆریا، ئوسترالیا |
چەشنەکان | |
پیشە(کان) |
|
ئامێرەکان | دەنگی |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٧-ئێستا |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | www |
تۆنی واتسن، پیشەگەرانە ناسراو بە تۆنس ئانس ئای، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی ئوسترالییە.[١]
ئەو یەکەم تاکەگۆرانی بەناوی «جۆنی ڕەن ئەوەی» (جۆنی ھەڵبێ)، لە ١ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکردەوە. تاکەگۆرانی دوای تۆنس ڕەن ئەوەی تاکەگۆرانیی «دانس مۆنکی» (مەیموونی سەما) لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ بڵاوکردەوە کە لە خشتە مۆسیقییەکانی زیاتر لە ٣٠ وڵات گەییشتە ژمارە یەک.[٢]
لە ئوسترالیا، بەوەی بۆ ١٦ حەفتە لە پلەی یەکەم مایەوە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ئەو ژمارەی پێوانەیی شکاند لەوەی بەوەی بۆ زۆرترین کات پلەی یەکەمی ھێناوە لە خشتەی تاکەگۆرانییەکانی ئاریا لەلایەن ھەر ھونەرمەندێکەوە لەوەتەی درووستکردنی خشتەکە لە ١٩٨٣.[٣][٤] ھاوکات «دانس مۆنکی» ش ژمارەی پێوانەیی شکاندووە؛ لە ئوسترالیا لە سەردەمی دێرینی مۆسیقیی ڕۆک (١٩٥٥ - ئێستا) بەوەی بۆ ٢١ حەفتە پلەی ژمارە یەکی گرتووە.
تۆنس ئاند ئای یەکەم تۆماری درێژخایەنیان بە ناوی «دە کیدس ئار کەمینگ» (منداڵەکان دێن) لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆنس ئاند ئای تێدایە. |