تۆڵەسێنەرەوەکانی تۆکیۆ | |
![]() بەرگی پەرتووکی یەکەمی مانگاکە | |
東京卍リベンジャーズ (Tōkyō Ribenjāzu) | |
---|---|
چەشن | ئەکشنی ھەستبزوێن [١][٢] خەیاڵی زانستی[٣] یانکی[٣] |
مانگا | |
نووسەر | کێن واکوی |
بڵاوکەرەوە | کۆدانشا |
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | کۆدانشای ویلایەتە یەکگرتووەکان (ئەمریکای باکوور) |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | ھەفتانەی شۆنن جەمپ |
وەشانی ڕەسەن | ١ی ئازاری ٢٠١٧ – ئێستا |
بەرگەکان | ٢٣ |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | کۆیچی ھاتسومی |
نووسەر | یاسویوکی موتۆ |
ئاوازدانان | ھیرۆاکی تسوتسومی |
ستودیۆ | لیدن فیلمز |
مۆڵەتنامە لە لایەن | کڕەنچیڕۆل |
بڵاوبوونەوە | ١١ی نیسانی ٢٠٢١ – ئێستا |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | مینۆرو ئاشینا |
ستودیۆ | ستۆدیۆی پویوکای |
بڵاوبوونەوە | ١١ی نیسانی ٢٠٢١ – ئێستا |
تۆڵەسێنەرەوەکانی تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京卍リベンジャーズ[ئ]، بە ڕۆماجی: Tōkyō Ribenjāzu) زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنییە لە لایەن کێن واکوی نووسراوە و کێشراوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧ەوە لە گۆڤاری شۆننی ھەفتانەی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆدانشا دەستیپێکرد، ئەنیمێیەکی تەلەڤیزیۆنی بۆ بەرھەم ھێنرا لەلایەن ستۆدیۆی فیلمەکانی لیدن، کە لە نێوان نیسان و ئەیلوولی ٢٠٢١ نمایشکرا، لەگەڵ فیلمێکی خۆنمایشکەر لە مانگی تەمموزی ٢٠٢١ لە ژاپۆن نمایشکرا، ھەروەھا وەرزی دووەمی تۆڵەسەندنەوەکان تۆکیۆ نمایش دەکرێت لە زستانی ٢٠٢٣.
مانگاکە ٤٤ھەمین خەڵاتی کۆدانشا لە مانگا لە بەشی شۆنن بەدەستھێنا، تا مانگی ئاب مانگاکە زیاتر لە ٣٥ میلیۆن دانە چاپکراوی لە تیراژیدا دەبێت.[٤]
چیرۆکەکە لە دەوری تاکێمیچی ھاناگاکی دەسوڕێتەوە کە تەمەنی ٢٦ ساڵە و نیمچە کارمەندە و ھیچ ئامانجێکی لە ژیاندا نییە، ڕۆژێک دەزانێت کە ھاوڕێی قوتابخانەی ناوەندی ھیناتا تاچیبانا و برا بچووکەکەی نائۆتۆ لە ڕووداوێکدا گیانیان لەدەستداوە کە بەھۆی باندی "تۆکیۆ مانجی"ەوە ڕوویانداوە، کاتێک تاکێمیچی چاوەڕێی نۆرەی خۆی بوو بۆ شەمەندەفەرەکە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە پشتەوە پاڵنرا بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ١٢ ساڵ لەمەوبەر، بۆ ساڵانی خوێندنی ناوەندی و کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ "مەنجیرۆ سانۆ (مایکی)"، سەرۆکی باندەکەی “تۆکیۆ مانجی (بە کورتی: تۆمان)”، پاشان برای نائۆتۆ دەناسێت ھاوڕێکەی ھیناتا پێی دەڵێت کە دوای ١٢ ساڵ لەگەڵ خوشکەکەی دەمرێت، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە ڕەسەنەکەی و دەبینێت نائۆتۆ لە ڕووداوەکە ڕزگاری بووە و دەبێتە بەدواداچوونێکی پۆلیس و تێدەگات کە ھۆکاری ڕوودانی گواستنەوەی کاتەکە تەوقەکردنە لەگەڵ نائۆتۆ.
لەلایەن نائۆتۆی ئەفسەری پۆلیس بۆی دەردەکەوێت کە باندەکەی تۆکیۆ مانجی زیاتر تێکدەر بووە لە ئەنجامی زنجیرەیەک ڕووداو کە بووە ھۆی ئەوەی ئەو تاوانە ئەنجام بدەن کە ژیانی ھیناتا لەدەست دەدات، بۆیە تاکێمیچی سوێند دەخوات کە ھیناتا و باندی تۆکیۆ مانجی ڕزگار بکات بە گەشتکردن بۆ ڕابردوو و چاککردنی ئەو ڕووداوانەی کە بوونە ھۆی ئەم ئەنجامانە.[٤]
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری vol1en
نەدراوە
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە