تۆیۆتا کۆرۆلا (بە ژاپۆنی: トヨタ・カローラ) ناوی زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی کۆمپاکتە کە لە ساڵی ١٩٦٦ لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتا ناسێندرا و تا ئێستاش بەرھەم دەھێنرێت. تا ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کۆرۆلا بە مۆدێلی جیاواز فرۆشراون و تا ئێستاش فرۆشتنی ئەم ئۆتۆمبێلە بەردەوامە.[١]
بەناوبانگبوون و قبوڵکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە بەجۆرێکە کە بۆ نموونە لە ئەفغانستان کۆرۆلا بووەتە ناوێکی باو، و وشەی کۆرۆلا بۆ ھەموو ئۆتۆمبێلە کۆمپاکت و قەمەرەکان بەکاردێت، بەبێ گوێدانە بەرھەمھێنەرەکەی. تۆیۆتا کۆرۆلا زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێلە لە جیھاندا.[٢][٣] تا ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٥٠ ملیۆن ئۆتۆمبێل فرۆشراون.
ئۆتۆمبێلی کۆرۆلا لە ساڵی ١٩٦٦ ناسێندرا، تا ساڵی ١٩٧٤ زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێل بوو لە سەرانسەری جیھاندا و لەو کاتەوە یەکێکە لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی جیھان. لە ساڵی ١٩٩٧ ئۆتۆمبێلی کۆرۆلا بووە پڕفرۆشترین تابلۆی ناو لە جیھاندا و پێش ڤۆڵکسواگن بیتڵی کەوت.