تیروپشکی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢ بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بە جامی جیھانی و کەسایەتییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو لە شاری دەوحەی قەتەر. ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بەسەر ٨ کۆمەڵەدا دابەشکران، ھەروەھا ئاستی ھەڵبژاردەکانیش بەسەر چوار ئاست دابەشکرا ڕیزبەندی یەکەمی سەرجەم کۆمەڵەکان لە ھەڵبژاردە ئاست بەرزەکان پێکھاتووە کە لە ڕیزبەندی فیفا لە پلەی پێشەوەن جگە لە ھەڵبژاردەی قەتەر کە وڵاتی خانەخوێیە، ئاستی دووەمی ھەڵبژاردەکان لە پلەی ٨ بۆ ٢٨ پۆلین کران، ئاستی سێیەم لە پلەی ١٦ بۆ ٢٣ پۆلین کران، وە ئاستی چوارەم لە پلەی ٢٤ بۆ ٢٩ دانران.
سێ پلەی دیکە تەرخان کرا بۆ براوەی یاری نێوان کیشوەرەکان و یاری پاشکۆی یوفا.
ڕاکێشانی تیروپشکی جامی جیھانی بە زنجیرەی لە کۆمەڵی ئەی بۆ کۆمەڵی ئێچ دەستی پێکرد یەکەم یاری لە نێوان ھەڵبژاردەی قەتەر و ھەڵبژاردەی ئێکوادۆر لە کۆمەڵی یەکەم ئەنجام دەدرێت لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
ڕێوڕەسمی بەڕێوەچووونی تیروپشکی جامی جیھانی بەئامادەبوونی ٢٠٠٠ میوان بەڕێوەچوو، ھەریەکە لە کارلی لۆید، جێرمانی جێناس، سامانتا جۆنسۆ ئەرکی پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەیان بەڕێوەبردن. لەلایەن کافۆ (بەڕازیل)، لۆتەر ماتیۆس (ئەڵمانیا)، عادل ئەحمەد مەلالە (قەتەر)، عەلی دایی (ئێران)، بۆرا میلوتینۆڤیچ (سربیا/مەکسیک)، جەی جەی ئۆکۆچا (نیجیریا)، ڕابە مادجەر (جەزائیر) و تیم کاھیل (ئوسترالیا) تیروپشکەکان ئەنجام دران.
ھەڵبژاردەکان بە پێی دواین ڕیزبەندی فیفا بۆ ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان ئاستەکانیان دیاریکرا.[١][٢]
Pot 1 | Pot 2 | Pot 3 | Pot 4 |
---|---|---|---|
![]()
|
![]()
|
![]()
|
![]()
|
تێبینی: