لەم articleەدا بەڵگە لەسەر ڕووداوێکی بەردەوام تۆمار دەکرێت. لەوانەیە زانیارییەکان لەگەڵ بەرەو پێش چوونی ڕووداوەکەدا بەخێرایی بگۆڕدرێن، و دەشێت ڕاپۆرتی ھەواڵە سەرەتایییەکان باوەڕپێنەکراو بن. کۆتا نوێکردنەوەکان بۆ ئەم articleە لەوانە نییە ڕەنگدانەوەی ھەنووکەترین زانیاری بێت. (July 2024) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
Part of شەڕی ئیسرائیل و حەماس | |
ڕێکەوت | ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ |
---|---|
کات | نز. ٠٢:٠٠ کاتی ئێران[١] |
ناوچە | تاران، ئێران |
جۆر | ھێرشی مووشەکی |
ئامانج | ئیسماعیل ھەنییە |
بەشداربووان |
|
مردنەکان | ٢؛ ئیسماعیل ھەنییە و پاسەوانەکەی |
لە ٣١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، ئیسماعیل ھەنییە، ڕێبەری مەکتەبی سیاسیی حەماس لەدوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران بەوتەی بەرپرسانی ئێران و حەماس لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە تارانی پایتەختی ئێران تیرۆر کرا.[٣][٤] ھەروەھا لەگەڵ ھەنییە پاسەوانێکی ئێرانی کوژرا. ھۆکاری کوژرانی ھەنییە لەلایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.[٥] حەماس ئیسرائیل بە ئەنجامدەری ئەم تیرۆرە دەزانێت، لە کاتێکدا ئیسرائیل کاردانەوەیەکی نەبووە.[٦]
ھەنییە لە ساڵی ١٩٨٧ەوە کەسایەتییەکی دیاری ناو حەماس بوو. ئەو پێشتر وەک سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین و سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە کاری دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٧دا بە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٨دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک تیرۆریستی جیھانی تایبەت دەستنیشانی کرد.[٧] کوشتنی ھەنییە وەک بەرزترین مردنی سەرکردەیەکی سیاسیی حەماس لەدوای دەستپێبوونی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دادەنرێت.[٨]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە تێدایە. |