لەوانەیە پێویست بکات ئەم وتارە سەرلەنوێ بنووسرێتەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ستانداردەکانی شێواز. |
ڕووداوی کوشتنی چێشتخانەی میکۆنۆس (بە فارسی: ترور رستوران میکونوس، ھەروەھا بە ڕووداوی میکۆنۆس ناسراوە) سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی کوردی-ئێران سادق شەرەفکەندی، ھۆمایون ئەردەڵان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی، لە چێشتخانەی یۆنانیی میکۆنۆس لە بەرلین، ئەڵمانیا[١]لە ١٧ ئەیلوولی ١٩٩٢ کوژران. لەلایەن دادگای ئەڵمانی باوەڕ وایە بکوژەکان پەیوەندیان لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری ئێران ھەبووە.
ڕۆژی پێنج شەممە، حەڤدەھەمی مانگی ئەیلوولی ١٩٩٢، کاتژمێر ٢٢:٥٠، سێ پیاو بە شوێن یەکدا بەرەو دەرگای چوونە ژوورەوەی ڕێستۆرانتی میکۆنۆس ڕۆیشتن. یەکەم کەس، ئەمین، لە دەوروبەری ڕێستۆرانت و لەبەر دەرگاکەی وەستا بۆ ئەوەی بەرگری لە چوونە ژوورەوەی مڵۆزم بکات. بەنی ھاشمی لەبەر دەرگا یەخەی خۆی ھەتا ژێر لووتی ھەڵدا و چوە ناو رێستورانەکەوە، کەسی سێھەم واتە راحیل بەشوێنیدا چوە ژوورەوە. ھەردوکیان بەناو ساڵۆنەکەدا تێپەڕین و چوونە ژووری پشتەوھ. نۆ کەس لە ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە دەوری دوو مێزی پێکەوە لکاوەوە لەلای دەستی چەپی ژوورەکە دانیشتبوون. دوو کەسەکەی وا تازە ھاتبوونە ژوورەوە لەپشت یەکەم و دووھەمین کەس راوەستان. بەنی ھاشمی جانتاکھ ی خۆی کە رەشاشێکی تێدابوو، بەرز کردەوە و لەملا تا ئەولای مێزەکەی دایە بەر دەسڕێژی گوللە. رەشاشەکە ٢٦ کوللەی بە سێ جار تەقاند و دوای ئەوە راحیل بە دەمانچە کوللەێکی لە مێشکی سەر و دوو کوللەی لە زگی شەڕەفکەندی و کوللەێکی لەسەری ئەردەڵان دا. بە خێرایی لە چوونە دەرەوە و ھاورێ لەگەڵ کەسی سێھەم وا لەبەر دەرگا وەستابوو، بەرەو ترومبیلێک رۆیشتن کە چاوەڕوانیان بوو، سوار بوون و ھەڵاتن.[٢]
تاقمی لێدان لەم کەسانە پێک ھاتبوو:[٣]
سادق شەرەفکەندی، ھومایون ئەردەلان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە ھێرشێکی شێوازی مافیا لە رێستورانی میکۆنوس لە شەقامی پراگی شاری بەرلین لە نزیکەی ١١ پاش نیوەڕۆ لە ١٧ ئەیلول ١٩٩٢ کوژران.[٤]سێ قوربانی دەستبەجێ مردن، و چوارەمین کەسیش (نووری) لە نەخۆشخانە مرد.[٥] عەزیزوڵڵا تەبیب غەففاری، ئەندامی رێکخراوەی فیدائیانی خەلق و خاوەنی رستورانەکە بریندار بوو.
{{cite book}}
: نرخی |ژپنک=
بپشکنە: length (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیرۆری میکۆنۆس تێدایە. |