تیم بلەیک نێڵسن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Tim Blake Nelson | |
لەدایکبوون | تولسا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١١ی ئایاری ١٩٦٤
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پەروەردە | Brown University، Juilliard School، Holland Hall |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٩ |
ئەندامی | Phi Beta Kappa Society |
خەڵاتەکان | Oppenheimer Award |
تیمۆسی بلەیک نێڵسۆن (بە ئینگلیزی: Timothy Blake Nelson ; (لەدایکبووی ١١ی ئایاری ١٩٦٤) ئەکتەر و دەرھێنەر و نووسەری ئەمریکییە. بە «ئەکتەری کارەکتەری مۆدێرن» وەسف کراوە. ڕۆڵە دیارەکانی لە فیلمدا بریتین لە دێلمار ئۆدۆنێل لە فیلمی ئەی برا، تۆ لە کوێیت؟ (٢٠٠٠)، گیدیۆن لە ڕاپۆرتی کەمینەکان (٢٠٠٢)، دکتۆر پێنداسکی لە فیلمی The Pits (2003)، دانی داڵتۆن جونیۆر لە فیلمی Siriana (2005)، ساموێل ستیرن لە فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو (٢٠٠٨)، ڕیچارد شێڵ لە فیلمی لینکۆڵن (٢٠١٢)، کارەکتەری سەرەکی لە فیلمی The Ballad Buster Scruggs (2018) و ھێنری مەکارتی لە فیلمی Old Henry (2021)ن. خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆنی بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرە درامایەکدا وەرگرت بەھۆی ڕۆڵی وەید تیلمان لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی گاردییەنز (٢٠١٩).[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیم بلەیک نێڵسن تێدایە. |