تیم ھوارد | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Tim Howard | |
لەدایکبوون | North Brunswick، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٦ی ئازاری ١٩٧٩
وڵاتی وەرزش | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Timothy Matthew Howard |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، بێژەری وەرزشی |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | goalkeeper |
پەروەردە | Montclair Kimberley Academy، North Brunswick Township High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ |
ئایین | مەسیحییەت |
باری تەندرووستی | کۆنیشانی تۆرێت، obsessive-compulsive disorder |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩ |
خول | خولی نایابی ئینگلیزی، Major League Soccer، USL Championship |
خاوەنی | Memphis 901 FC |
خەڵاتەکان | MLS Goalkeeper of the Year Award |
تیم ھوارد (لەدایکبووی ٦ی ئازاری ١٩٧٩)، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەمریکییە و وەک گۆڵپارێز یاری کردووە. بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ھەڵبژاردەی ئەمریکا دادەنرێت لە مێژووی تۆپی پێی ئەمریکادا.[١][٢][٣][٤] و لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩ خەڵاتی دەستکێشی زێریزنی پێبەخشرا وەک باشترین گۆڵپارێز.[٥]
ھوارد لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی خوار ٢٠ ساڵانی ئەمریکای بوو لە پاڵەوانێتی جامی جیھانیی لاوان لە ساڵی ١٩٩٩ لە نێجیریا.[٦][٧][٨]لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٩٩، بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئەمریکا خوار ٢٣ ساڵان کرا بۆ پاڵەوانێتی یارییەکانی پان ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٩. کە پلەی سێھەمیان بەدەستھێنا پاش بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی کەنەدا .[٩]
وەک گۆڵپارێزی یەدەگ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠٠٠ بەشداریی کرد. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٠٢، یەکەم یاریی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەمریکا بەرامبەر ئیکوادۆر ئەنجامدا. لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٦ ھوارد وەک یەکێک لە سێ گۆڵپارێز کە لە ڕیزبەندی گۆڵپارێزەکانی ئەمریکادا بوون بۆ مۆندیالی ٢٠٠٦ لە ئەڵمانیا بانگێشتکرا بەڵام بەشداری ھیچ یارییەکی نەکرد. لە جامی زیرینی کۆنکاکاف وەک گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداریی کرد. لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩، دوای ئەوەی ئەمریکا پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستھێنا، خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی باشترین گۆڵپارێزی پێبەخشرا.[١٠]گۆڵپارێزی سەرەکی بوو لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠, لە ئەفریقای باشوور، و لە یەکەم یاری خۆیدا ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا بەرامبەر ئینگلتەرا تۆمارکرد.[١١]دوای ئەوەی مەکسیک لە ئەمریکای بردەوە و سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە یاری کۆتایی جامی زێڕی ساڵی ٢٠١١، ھوارد لێدوانێکی مشتومڕاوی سەبارەت بە مەراسیمی دوای یارییەکە دا. ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئاھەنگی کۆتایی بە تەواوی بە زمانی ئیسپانی ئەنجامدرا، سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانێتییەکە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو. ھوارد وتی کە ئەوە «شەرمەزارییە» ئەگەر یاری کۆتایی لە مەکسیکۆ سیتی بووایە و ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستھێنابا، ئەوا ئاھەنگەکە بە زمانی ئینگلیزی نەدەکرا.[١٢]لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤، لە ئامادەکارییەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، ھاوارد ١٠٠ھەمین یاری خۆی بۆ ئەمریکا کرد لە یارییەک بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نێجیریا کە بە ئەنجامی ٢–١ یارییەکەیان دۆڕاند.[١٣] لە ٢٢ی حوزەیران، لە کاتی یەکسان بوونی ئەمریکا بەرامبەر پورتوگال بە ئەنجامی ٢–٢؛ ھوارد وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا[١٤]
لە یەکەمی تەممووزدا، ھاوارد جارێکی دیکە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێبەخشرا، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا بە ئەنجامی ٢–١ بە بەلجیکا دۆڕا دوای کاتێکی زیادکراو لە قۆناغی ١٦. ڕیکۆردی زۆرترین گەڕانەوەی تۆپ لە یارییەکی جامی جیھانییدا شکاند بە ١٥گەڕانەوە.[١٥][١٦][١٧][Note ١] دوای شکاندنی ئەم ژمارە پێوانەیییە، بە ھاشتاگی #ThingsTimHowardCouldSave لە تویتەردا. پێشوازیان لێ کرد.
ساڵی ٢٠١٧ نازناوی جامی زێرینی لەگەڵ ئەمریکا بەدەستھێنا.[١٨] دوای شکستی ھەڵبژاردەی ئەمریکا لە سەرکەوتن بۆ جامی جیھانیی ٢٠١٨ لە دۆڕانێکی سەرسووڕھێنەر لە دەرەوەی یاریگای خۆییان بەرامبەر ترینیداد و تۆباگۆ لە ١٠ی تشرینی یەکەم،[١٩] وازی لە یاریی نێودەوڵەتی ھێنا.[٢٠]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-date=
/ |archive-url=
timestamp mismatch; 2013-07-08 suggested (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-date=
/ |archive-url=
timestamp mismatch; 2016-06-02 suggested (یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیم ھوارد تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «Note» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="Note"/>
نەدۆزرایەوە