تەقینەوەی ٢٠٠٥ی ھەولێر

تەقینەوەی ٢٠٠٥ی ھەولێر
شوێنھەولێر، ھەرێمی کوردستان
ڕێکەوت٤ی ئایاری ٢٠٠٥
ئامانجدامەزراوەی پۆلیس و نووسینگەی پارتە سیاسییە کوردییەکان
جۆری ھێرشخۆکوژی
مردن(ەکان)٦٠
بریندارەکان١٥٠
تاوانبارئەنسارولسوننە

تەقینەوەی ٢٠٠٥ی ھەولێر ھێرشێکی خۆکوژی بە ئامانجی لێدان لە نووسینگەی پارتە سیاسییە کوردییەکان لە ھەولێر، پایتەختی ھەرێمی کوردستان بوو کە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٠٥ ڕوویدا.[١] ھێرشەکە لە جۆری خۆکووژی بوو و لە کاتێکدا خەڵک لە دەرەوەی ناوەندێکی دامەزراوەییی پۆلیس کۆببوونەوە ڕوویدا. ئەنسارولسوننە بەرپرسیارییەتیی ڕووداوەکەی گرتە ئەستۆ.[٢] ئەم ھێرشە نموونەی تیرۆریزمی ئیسلامییە و ھەروەھا ئامانجی ئەنسارولسوننە گۆڕینی دەسەڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو.[٣][٤]

ئەنسارولسوننە

[دەستکاری]

ئەنسارولسوننە کە کورتکراوەی لایەنگرانی ئیسلامە، بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی کوردی شەڕانگێز بوون کە لە ھەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ دەوڵەتێکی ئیسلامی بوون. ئەم گرووپە جۆرێکی جیھانبینیی سەلەفییان ھەبوو. ئەم بزووتنەوەیە لە ساڵی ٢٠٠١دا لەلایەن مەلا کرێکار دامەزرا و یارمەتیی دارایی و پێداویستیی سەربازی لە ئەلقاعیدە و ئوسامە بن لادن وەردەگرت.[٥][٦] بەشێک لە ئەندامانی بزووتنەوەکە پارەیان لە ئەڵمانیاوە بۆ ناوچەکانی باشووری کوردستان بۆ یارمەتیدانی داراییی ئەم گرووپە دەگوازتەوە. گرووپی ئەنسارولسوننە، کوردە سێکۆلاریستەکانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکردە ئامانج، بەتایبەتی ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.[٧]

تەقینەوەکە

[دەستکاری]

تەقینەوەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٥دا ڕوویدا. خۆکوژەکە جلوبەرگی کارگوزاری لەبەر کردبوو و لە دەرەوەی ناوەندێکی دامەزراوەییی پۆلیس لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان خۆی تەقاندەوە، کە بەھۆیەوە لانیکەم ٦٠ کەس کە زۆربەیان کورد بوون گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون. ئەم ھێرشە بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە بوو بۆ تێوەگلانی ھێزە کوردییەکان لە شەڕی یاخیبووانی عێراق کە شانبەشانی ھێزە ئەمریکییەکان بەشدارییان دەکرد.[١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Jaff، Warzer (2005-05-05). «60 Kurds Killed by Suicide Bomb in Northern Iraq». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2024-01-23 ھێنراوە.
  2. ^ «Global issues : politics, economics, and culture | WorldCat.org». search.worldcat.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ Steinhäusler، Friedrich (2005)، Gärtner، Heinz (ed.)، «Strategic Terrorism: Threats and Risk Assessment»، European Security and Transatlantic Relations after 9/11 and the Iraq War (بە ئینگلیزی)، London: Palgrave Macmillan UK، pp. 48–65، doi:10.1057/9780230502536_4، ISBN 978-0-230-50253-6، لە 2024-01-23 ھێنراوە
  4. ^ «Ansar al-Islam (Iraq, Islamists/Kurdish Separatists), Ansar al-Sunnah». Council on Foreign Relations (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «"چەکدار کردنی هۆزەکان دژ بە داعش هەڵە بوو"». www.aa.com.tr. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «ئەنسارسوننە و قاعیدە.. لە ھاوکارییەوە بۆ دوژمنایەتی». www.aa.com.tr. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «[aka Ansar al-Sunna; Ansar al-Sunna Army; Devotees of Islam; Followers of Islam in Kurdistan; Helpers of Islam; Jaish Ansar al-Sunna; Jund al-Islam; Kurdish Taliban; Kurdistan Supporters of Islam; Partisans of Islam; Soldiers of God; Soldiers of Islam; Supporters of Islam in Kurdistan». web.archive.org. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.