تەلارسازی ١٠١ | |
---|---|
دەرھێنەر | لی یۆنگ جو |
بەرھەمھێنەر | شیم جەی میونگ |
نووسەر | لی یۆنگ جو |
ئەکتەران | بای سوزی - لی جی هون - هان گا ئین - ئوم تای وۆنگ |
مۆسیقا | لی جی سۆ |
وێنەگری سینەمایی | جۆ سانگ یۆن |
مۆنتاژ | کیم جەی بۆم - کیم سانگ بۆم |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | میونگ فیلمز |
بڵاوکردنەوە | لۆتێ ئینتەرتەینمێنت |
دەرچوون | ٢٢\٣\٢٠١٢ |
ماوەی فیلم | ١١٨ خولەك |
وڵات | کۆریای باشوور |
زمان | کۆری |
داھات | ٢٦٫٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی[١] |
تەلارسازی ١٠١ (بە ئینگلیزی:Architecture 101) فیلمێکی ساڵی ٢٠١٢ی کۆریای باشوورە، لە نووسین و دەرهێنانی لی یۆنگ جو، فیلمەکە باس لە دوو خوێندکار دەکات کە لە پۆلێکی ناساندنی تەلارسازیدا یەکتر دەبینن و عاشقی یەک دەبن. دوای پانزە ساڵ، کچەکە خۆشەویستی یەکەمی دەبینێتەوە و داوای یارمەتی لێ دەکات لە دروستکردنی ئەو خانووەی خەونی پێوە دەبینی.[٢]
دەرهێنەر لی یۆنگ جو خۆی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەلارسازی لە زانکۆی یۆنسێی هەیە، هەروەها داوای لە تەلارساز گو سیونگ هۆێ کردووە بۆ ئەوەی بە وردی وردەکارییە تەلارسازیی نیشان بدات و لە فیلمەکەدا باسکراون.[١٠] فیلمەکەی لە شوێنەکەی خۆی لە گەڕەکی سیئۆلی شاری جیۆنگ نیونگ و لە دوورگەی جیجو وێنە گرتووە.[١١]
وەک فیلمی کۆتایی لە پازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی شەنگەهای هەڵبژێردرا.[١٢][١٣]
لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٢، زریانی بۆلاڤن کە بە بەهێزترین زریان دادەنرێت کە لە ماوەی نزیکەی دە ساڵدا نیمچە دوورگەی کۆریای گرتبێتەوە، زیانێکی زۆری بە ماڵی سیۆ یۆن گەیاند کە بە تایبەتی بۆ فیلمەکە دروستکرابوو.[١٤] پاشان خانووەکە نۆژەن کرایەوە.[١٥]
فیلمەمەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ لە سینەماکانی کۆریای باشوور نمایشکرا، دواتر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە هۆنگ کۆنگ نمایشکرا.[١٦]
لە ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٢، دیڤیدییەکی دوو دیسکی چاپی سنووردار بڵاوکرایەوە کە گرتە ڤیدیۆییە زیادەکانی تێدابوو کە لەلایەن دەرهێنەر لی یۆنگ جوەوە گیراوە و مۆنتاژ کراوە، لەگەڵ شرۆڤەی دەنگی لەلایەن ئەکتەرەکان ئوم تای وونگ، لی جی هون و بای سوزی.[١٧] کە چاوپێکەوتن و ترەیلەرەکان، و کتێبێک کە وێنەی ساتی بەرهەمهێنانی ئەکتەرەکانی تێدایە.[١٨]
لە نێو دیمەنە سڕاوەکاندا دیمەنێکی فلاشباکی تێدایە کە سیونگ مین و نابدیوک شان بە شانی یەکتر دەڕۆن؛ سیونگ مینی گەورەساڵ کە سیۆ یۆنێکی سەرخۆش دەباتەوە بۆ ژووری هۆتێلەکەی و ماچێکی درێژتر و قووڵتر لە نێوان لی جێ هون و بای سوزی هەیە. بەڵام دەرهێنەر ئەو دیمەنە دەبڕێت، چونکە هەستی کردوە کە لەگەڵ تۆنی فیلمەکەدا ناگونجێت.[١٩]
دوای بڵاوبوونەوەی بۆ ماوەی سێ هەفتە پلەی یەکەمی لە بۆکس ئۆفیسەکاندا بەدەستهێنا، تەنها لە ماوەی هەشت ڕۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری بۆ خۆی ڕاکێشا، لە ماوەی حەڤدە ڕۆژدا دوو ملیۆن بینەری تێپەڕاند و لە ١٨ی نیساندا گەیشتە ٣ ملیۆن بینەر.[٢٠][٢١][٢٢]
ڕەخنەگران دەڵێن کە فیلمەکە بە تایبەتی دەنگدانەوەی لەگەڵ ئەو نۆستالژیایەدا هەیە کە پیاوان هەستی پێدەکەن بۆ یەکەم خۆشەویستیان.[٢٣]
یەکێک بوو لەو دە فیلمەی کە زۆرترین بینەری هەبوو لە کۆریا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢.[٢٤][٢٥]
دوای ٩ هەفتە لە نمایشکردنی لە سینەماکان، ژمارەی بینەرانی گەیشتە زیاتر لە ٤.١ ملیۆن کەس، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە بۆکس ئۆفیس بۆ فبلمە میلۆدراما کۆرییەکان.[٢٦][٢٧]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |دوایین=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |دوایین=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |دوایین=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |دوایین=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |دوایین=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |دوایین=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |دوایین=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)