تەنھا لەگەڵی ڕابێ | |
---|---|
دەرھێنەر | دەنیز دۆگان |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ڕوپرت گریگسن ولیانز |
وێنەگری سینەمایی | سیۆو ڤان دی ساند |
مۆنتاژ | تۆم کۆستاین |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | کۆلومبیا پیکچەرز ھاپی مادیسن پڕدەکشن |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١١٧ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٤٨ ملیۆن[١] |
داھات | $٢١٥ ملیۆن[٢] |
تەنھا لەگەڵی ڕابێ فلمێکی ڕۆمانسی و کۆمیدی ئەمریکی بەرھەمھێنراوی ساڵی ٢٠١١ و لە دەرھێنانی دەنیز دۆگانە، لەلایەن ئالان لۆوب و تیمسی داوڵینگەوە نووسراوە و ئالان ساندلەر و جێنیفەر ئانیستن و نیکۆڵ کیدمن و نیک سواردسن وبرۆکلین دێکەر ڕۆڵی تێدا دەبینن. فلیمەکە پشتی بەستووە بە فیلمی کاکتس فلاوەر کە ساڵی ١٩٦٩ بەرھەمھێنراوە و لەگەڵ فلمێکی دیکەی بۆلیوود، ئەم دوو فلمەش خچدی خۆیان پشتیان بەستووە بە شانۆیەکی ساڵی ١٩٦٥ کە ئەم شانۆیەش خۆی بەرھەمھێنانەوەی شانۆیەکی فەڕەنسییە.
بەرھەمھێنانی فیلمەکە دەستی پێکرد لە ٢ی ئازاری ٢٠١٠. فیلمەکە لە ڕۆژی ١١ی شوباتی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆلومبیا پیکچەرز لە ئەمریکای باکوور. داھاتی فلیمەکە ٢١٤ ملیۆن دۆلار بوو لە لیستی سەرەوەی فیلمەکانی بۆکس ئۆفیس ھات. لەگەڵ ئەمەشدا فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگران بەخراپ ناوزەند کرا و دوو خەڵاتی بردەوە، یەکێکیان بۆ خراپترین ڕۆڵبینین و ئەوی دیکەش بۆ خراپترین دەرھێنان.[٣][٤][٥]