جامباتیستا مارینۆ | |
---|---|
بە ئیتالی: Giambattista Marino | |
لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٥٦٩ ناپۆلی، ئیتاڵیا |
مردن | ٢٥ی ئازاری ١٦٢٥ ناپۆلی، ئیتاڵیا | (٥٥ ساڵ ژیاوە)
Date of burial or cremation | ٣ی نیسانی ١٦٢٥ |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
پیشە | شاعیر، نووسەر، شانۆنامەنووس |
شوێنی کار | ناپۆلی، ڕۆما، پاریس |
دەستپێکی چالاکی | ١٥٩٠ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٦٢٥ |
شاکارەکان | ئەدۆنێ، La strage degli innocenti |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | Baroque |
ئەندامی | Accademia degli Umoristi، Accademia degli Oziosi |
چەشن | narrative poetry، canzone، sonnet، madrigal |
Attested in | Mare Magnum volume 82 |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
جۆڤانی باتیستا مارینۆ یان جامباتیستا مارینۆ (بە ئیتالیایی: Giovan Battista Marino) شاعیر و نووسەری ئیتالیایی (١٥٦٩-١٦٢٥) و بەدیھێنەری حیماسەی ئەدۆنێیە کە سەبارەت بە ئادۆنەی ئەفسانەییە.
مارینۆ لە ناپڵزدا لە دایک بوو. مافناسیی خوێند. لەوێ شێعر نووسینی دەست پێکرد و دوای ماوەیەک دەستی لە شێعر نووسین ھەڵگرت. بۆ ماوەیەک بە بێکاری ڕایبوارد. مارکویز مانسۆ بێ ئەوەی کە گوێ بە شێعرە شەھوانییەکانی بدا، لە کۆشکەکەیدا ژوورێکی پێ دا، مارینۆی لاو لەوێدا دەیتوانی سەیری ئاخرەکانی ژیانی تۆرکواتۆ تاسۆ شاعیری بەناوبانگی ئیتالیا بکات. لەبەر ئەوە کە لە ڕفاندنی کچێکدا یارمەتیی ھاوڕێیەکی دابوو، خرایە زیندان. کاتێک لە بەندیخانە ڕزگاری بوو، ڕۆییشت بۆ ڕۆم، لەوێ کاردیناڵ پییەترۆ ئالدۆبراندینیی میھرەبان کردی بە نامەنووسی تایبەتی خۆی. کاردیناڵەکە ئەوی لەگەڵ خۆیدا برد بۆ توورین و لەوێ دای بە دەستی چارڵز ئیمانۆئێل، دووکی ساڤۆیەوە. بۆ ماوەیەک مارینۆ تامی پڵاو و گۆشتی ژیانی دەرباریی کرد. شاعیرێکی ڕقەبەری ھەبوو بە ناوی گاسپارۆ مورتۆلا کە پەلاماری دا و تەقەی لێ کرد. فیشەکەکان مارینۆیان نەپێکا، بەڵام خزمەتکارێکی دووک بریندار بوو. حوکمی مەرگی مورتۆلا درا؛ بەڵام مارینۆ لێی خۆش بوو؛ بەس مورتۆلا گەرمترین ناسپاسییەکانی خۆی بەرامبەر بە ئەو دەربڕی. مارینۆ لەبەر ئەو ھەجوانەی کە لە سەر خەڵکی نووسیبوو، مەحکووم کرا بە زیندان، بۆیە بانگھێشتی ماری دۆ مێدیچیی قەبووڵ کرد کە داوای لێ کردبوو کە بێت بۆ فەڕەنسا و دەربارەکەی ئەو لە پاریسدا بڕازێنێتەوە (١٦١٥). ئەو ئیتالیای کە لە خزمەتی شاژندا بوون بەخێرھاتنی مارینۆیان کرد و ئەویان بە دەنگی خۆیان لە فەڕەنسادا دەزانی؛ لەوێدا ڕێزی زۆری لێ گیرا، ماوەیەک بە خەستی خواردی و گەورەپیاوان و خانمەکان پارەی باشیان پێدا کە چەن ڕوونووسێک لە حیماسەی ئادۆنەیان پێش چاپ کردن پێ بدا. یەکێ لە ئەم دەقانە گەشتە دەستی کاردیناڵ بەنتیڤۆلیۆ و داوای لە مارینۆ کرد کە دێڕە شەھوانییەکانی بسڕێتەوە.
Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” World Library, Inc. , USA.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامباتیستا مارینۆ تێدایە. |