وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٥ـی کانوونی دووەم - ١ـی شووبات |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٥١ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ![]() |
باشترین یاریکەر | ![]() |
٢٠١٥ → ٢٠٢٣ ← |
جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩ـی ئیماڕات، ١٧ھەمین پاڵەوانێتیە لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.
یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، لە ٤ شاری ئەو وڵاتە بەڕێوە چوون کە بەسەر ٨ یاریگادا دابەشکرابوو، بۆ یەکەم جار لەمێژووی پاڵەونێتیەکەدا، ئەو ھەڵبژاردانەی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا کەپلەی سێیەمیان بەدەست ھێنا توانیان سەرکەون بۆ قۆناغی ١٦.
لەم پاڵەوانێتیەدا بەبەشداریکردنی ٢٤ ھەڵبژاردە، ٥١ یاری ئەنجام درا، ول ەسەرجەم یاریەکاندا گۆڵ تۆمارکران.
یەکەم یاری پاڵەوانێتیەکە لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی (ئیماڕات - بەحرەین) بەڕێوەچوو، کە یاریەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ ھەڵبژاردەی بەحرەین کۆتای پێھات، رمیعي یاریزانی بەحرەین توانی لەخولەکی ٧٨ یەکەم گۆڵی ھەڵبژاردەکەی و یەکەم گۆڵی پاڵەوانێتیەکە تۆماربکات.
بۆیەکەم جار لە مێژووی جامی ئاسیادا، بەھۆێ لێدانەوەی تەکنەلۆژیای (ڤار) گۆڵێکی یاری نێوان ڤێتنام و ژاپۆن ڕەتکرایەوە، محەممەد عەبدوڵای ناوبژیوانی ئیماڕاتی بوە یەکەم ناوبژیوان لە مێژووی جامی ئاسیا لەڕێی تەکنەلۆژیای ڤارەوە گۆڵەکەی ڕەتکردەوە.
لەم پاڵەوانێتیەدا بەبەشداریکردنی ٢٤ ھەڵبژاردە، ٥١ یاری ئەنجام درا، ول ەسەرجەم یاریەکاندا گۆڵ تۆمارکران، یەکەم ھاتریکی پاڵەوانێتییەکە لە لایەن مۆعز عەلی یاریزانی قەتەڕ تۆمارکرا.
لەلایەکی دیکەوە، مۆعیز عەلی توانی ببێت بەگۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە، کە توانی ٩ گۆڵ تۆماربکات.
لەیاریگای (شیخ زاید ریاضیة) یاری کۆتایی جامەکە لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی قەتەڕ و ژاپۆن بەڕێوەچوو، ڕاڤشانی ئۆزباگستانی ناوبژیوانی کردن.
کە بە ئەنجامی ٣–١ ھەڵبژاردەی قەتەڕ توانی ببێتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩.
ڕاکێشانی تیر و پشکی قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ جامی ئاسیای ٢٠١٩، لە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠١٨ بوو لە ھۆتێل ئارمانی لە بورجی خەلیفە لە شاری دوبەی.
هەڵبژاردەکان بەسەر ٦ کۆمەڵە دابەش کران. پلەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چوار لە باشترین یانەکانی پلەی سێیەم دەردەکەوتن بۆ قۆناغی ١٦.
کۆمەڵەی A | کۆمەڵەی B | کۆمەڵەی C | کۆمەڵەی D | کۆمەڵەی E | کۆمەڵەی F |
---|---|---|---|---|---|
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
فەڵەستین | ![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |