Coupe d'Afrique des Nations 2002 | |
---|---|
پەڕگە:Mali CAN2002.png African Cup of Nations 2002 official logo | |
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٩ی کانوونی دووەم– ١٠ی شوبات |
ژمارەی بەشداربووان | 16 |
ژمارەی یاریگا | 6 (لە 5 شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
پلەی چوارەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | 32 |
ژمارەی گۆڵەکان | 48 (1.5 بۆ ھەر کێبەرکێ) |
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا | ٥٧٠٬٠٠٠ (١٧٬٨١٣ بۆ ھەر کێبەرکێ) |
٢٠٠٠ → ٢٠٠٤ ← |
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٠٢ ٢٣ھەمین خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا ڕێکدەخرێت. لە وڵاتی مالی بەڕێوەچوو. ئەمە یەکەمجار بوو کە مالی میوانداری ئەو پێشبڕکێیە بکات. شازدە ھەڵبژاردە بەشداری ئەم خولەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد و دابەشکران بەسەر چوار کۆمەڵەدا، ھەر کۆمەڵەیەک لە چوار ھەڵبژاردە پێکھاتبوو. یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان گەیشتنە یاریی قۆناغی ھەشتەم، دواتر لەو قۆناغە، چوار ھەڵبژاردە گەیشتنە یاریی پێش کۆتایی. کامیروون چوارەم پاڵەوانێتی خۆی بەدەستھێنا (وەک پاڵەوان دووبارەبووەوە)، دوای یەکسانبوون بەبێ گۆڵ بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٣–٢ لە سێنیگالی بردەوە.[١][٢]
پێشنیارەکان : .
ڕێکخستنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٢ لە ٥ی شوباتی ١٩٩٨ لەلایەن کۆمیتەی بەڕێوەبەری کاف لە واگادووگوو بورکینا فاسۆ لە میانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٩٨ بەخشرایە مالی.