Coupe des Confédérations 2003 | |
---|---|
پەڕگە:2003 FIFA Confederations Cup.jpg | |
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | فەڕەنسا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٨-٢٩ی حوزەیران |
ژمارەی بەشداربووان | 8 (لە 6 کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | 3 (لە 3 شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | فەڕەنسا (جاری 2ەم) |
پلەی دووەم | کامیروون |
پلەی سێیەم | تورکیا |
پلەی چوارەم | کۆلۆمبیا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | 16 |
ژمارەی گۆڵەکان | 37 (2.31 بۆ ھەر کێبەرکێ) |
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا | ٤٩١٬٧٠٠ (٣٠٬٧٣١ بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | تیێری ھێنری (٤ گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | تیێری ھێنری |
٢٠٠١ → ٢٠٠٥ ← |
جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٣ شەشەمین جامی کیشوەرەکانی فیفا بوو کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٣ لە فەرەنسا بەڕێوەچوو. فەرەنسا توانی ئەو نازناوەی لە ساڵی ٢٠٠١ دا بەدەستيهێنابوو بیپارێزێت، بەڵام بەهۆی مردنی مارک ڤیڤین فۆی یاریزانی کامێرونەوە کاریگەری لەسەر پاڵەوانێتییەکە دانا ، کە لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر کۆڵۆمبیا بەهۆی سستبوونی دڵەوە گیانی لەدەستدا. مردنی فۆی هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و کامیرۆنی یوخست و داوای دواخستنی یارییەکەیان کرد ، بەڵام یارییەکە ئەنجامدرا و لە کۆتایدا فە ڕەنسا بە گۆلێکی زێڕینی تێری هێنری جامەکەی بەدەستهێنا .لە پێشکەشکردنی میدالیا و جامەکاندا، دوو یاریزانی کامیرۆنی وێنەیەکی زەبەلاحی فۆییان بەدەستەوە بوو، میدالیای پلەی دووەمیش بە لێواری وێنەکەوە هەڵواسرابوو. کاتێک مارسێل دیسایلی کاپتنی فەرەنسیا جامی کیشوەرەکانی پێشکەش کرا، ئەو جامەکەی بەرز نەکردەوە، بەڵکو لەگەڵ ڕیگۆبێرت سۆنگ کاپتنی کامیرۆن پێکەوە جامەکەیان گرت، لە کۆتایدا یاریزانی هەردوو لا بە وێنەیەکی گەورەکراوی فۆی وێنەیان گرت .[١]فۆی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا لە دەنگدانی میدیایی بۆ باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە و دوای مردنی لە کۆتاییدا خەڵاتی تۆپی برۆنزی پێبەخشرا.[٢][١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٣ تێدایە. |