جانڤی کاپوور | |
---|---|
لەدایکبوون | مومبای, مەهاراشترا, هیندستان | ٦ی ئازاری ١٩٩٧
پیشە | کچە ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٨ - ئێستا |
باوان(ەکان) | سریدێڤی بۆنی کاپوور |
خزمەکان | بڕوانە خێزانی کاپوور |
جانڤی کاپوور (لەدایکبووی ٦ی ئازاری ١٩٩٧) کچەئەکتەری فیلمی هیندییە (بۆلیوود)، کچی خانمەئەکتەری پێشووی بۆلیوود سریدێڤی و بەرهەمهێنەری بۆلیوود بۆنی کاپوورە،[١][٢] یەکەم دەرکەوتنی لەسینەما بۆ فیلمی ترپەی دڵ (Dhadak) دەگەڕێتەوە لەساڵی ٢٠١٨، بەهۆی ئەم فیلمەوە جانڤی کاپوور خەڵاتی باشترین کچەئەکتەر بۆیەکەم دەرکەوتن لە خەڵاتەکانی زی سینێی ٢٠١٩ بەدەستهێنا.
جانڤی کاپوور لەدایکبووی ٦ی ئازاری ١٩٩٧، لە دایکێکی ئەکتەر سریدێڤی وە باوکێکی بەرهەمهێنەر بۆنی کاپوور. جانڤی خووشکێکی لەخۆی بچووکتری هەیە بەناوی خوشی کاپوور،[٣] هەروەها دوو خووشک و برای زڕیان هەیە بەناوەکانی ئەرجون کاپوور و ئەنوشلا کاپوور.[٤] جانڤی برازای ئەنیل کاپوور[٥] و سەنجای کاپوورە. جانڤی لە مومبای لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی دیروبهای ئەمبانی خوێندوویەتی.[٦] بەرلەوەی بێتە بۆلیوود، لە پەیمانگای فیلم و شانۆی لی ستراسبێرگ لە کالیفۆرنیا خوێندویویەتی.[١]
لەساڵی ٢٠١٨، جانڤی کاپوور بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەر لەفیلمی دەرهێنەر شەشەنک کەیتان وە بەرهەمهێنانی کاران جۆهەر دەرکەوت، فیلمەکە بەناوی ترپەی دڵ (dhadak) بوو لەجۆری ڕۆمانسییە، ئیشان خەتەر لەپاڵ جانڤی کاپوور ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە گێڕا. فیلمەکە دووبارەی فیلمێکی زمانی ماراتی بوو بەناوی سایرەت، فیلمەکە باس لەژیانی کچێکی دەوڵەمەند دەکات کە ژیانی دەکەوێتە نێو تراژیدیاوە کاتێک لەگەڵ کوڕێکی هەژار دەکەوێتە خۆشەویستییەوە و لەدەست خێزانەکەی ڕادەکەن. فیلەمەکە بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی نەرێنی لێکرا.[٧] بەڵام لە ئاستی جیهان توانی ١.١ ملیار ڕووپییە واتە ١١٠ کرۆر کۆبکاتەوە کەئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە لەڕووی بازرگانی و داهاتەوە سەرکەوتووبوو. [٨][٩]ڕەخنەگری سی ئێن ئێن - نیوز١٨، ڕاجیڤ مەسەند ڕەخنەی لەفیلمەکە گرت بەراورد بە فیلمە ئۆرجیناڵەکە کە لەم جارەیان باسی سیستمی چینایەتییان نەکردبوو لە هیند، وە ڕاجیڤ پەسنی کاپووری کرد کە بینەر ناتوانێت چاوی لەسەر هەڵبگرێت کاتێک سەیری فیلمەکە دەکات.[١٠] لەبەرامبەردا ڕەخنەگر م.ڤیتیجاد لە ماڵپەڕی فێرست پۆستدا بیرووڕاکانی لەسەر فیلمەکە بڵاوکردەوە و نووسیوتی کە "جانڤی نەیتوانی کارەکتەرەکە بەتەواوی بەرجەستە بکات".[١١] جانڤی بۆ فیلمی ترپەی دڵ، واتە یەکەم فیلمی توانی خەڵاتی باشترینن کچەئەکتەر بۆیەکەم فیلمی لە خەڵاتەکانی زی سینێ لەساڵی ٢٠١٩ بەدەستبهێنێت.[١٢] لەهەمان ساڵدا، جانڤی بووە نوێنەری بڕاندی جوانکاری نیکا.[١٣]
لە دووەم کاریشیدا، لەگەڵ خانمەدەرهێنەر زۆیا ئەختەر لەساڵی ٢٠٠٢ لەفیلمێکی سێ چیڕۆکی لەبەشەکەی دەرهێنەر زۆیا بەشداربوو، فیلمەکە بەناوی چیڕۆکەکانی تارمایی بوو و تەنیا لە تۆڕی نێتفلێکس پەخشکرا.[١٤] ڕەخنەگر سوبهرا گوپتە لە ئیندیا ئێکسپرێس ڕەخنەی لەفیلمەکە گرت، بەڵام پەسنی ڕۆڵی جانڤی کرد وەک نواندنێکی واقعییانە.[١٥] بڕیارە جانڤی لەفیلمی داهاتووی ڕۆڵی کچێکی فڕۆکەوان لەفیلمی گەنجان سەکسێنا بگێڕێت کە فیلمێکی ژیاننامەییە، هەروەها لەفیلمێکی دیکەش لەگەڵ ئەکتەر ڕاجکومار ڕاو لەجۆری کۆمێدی-ترسناک بەناوی ڕووهی ئەفزانا دەردەکەوێت،[١٦][١٧][١٨] لەفیلمەکە جانڤی دوو ڕۆڵ دەگێڕێت. هەروەها بڕیارە جانڤی لەفیلمی دۆستانا ٢، لەپاڵ هەریەکە لە کارتیک ئاریا و لاکشی لالوانی ڕۆڵبگێڕێت کە فیلمێکی کۆمێدی-ڕۆمانسی دەبێت.[١٩] بڕیاریشە لە ساڵی ٢٠٢١، لەفیلمی تەخت دەربکەوێت کە کاران جۆهەر کاری دەرهێنانی بۆ دەکات و لەفیلمەکە جانڤی ڕۆڵی کچێکی بەندە دەگێڕێت.[٢٠][٢١][٢٢]
هێمایەک بۆ ئەو فیلمانەی هێشتا نمایشنەکراون |
ساڵ | فیلم | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠١٨ | ترپەی دڵ | پارتەڤی سینگ ڕاتۆر | خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری بۆ یەکەم دەرکەوتن بردەوە
لەخەڵاتەکانی زی سینێ ٢٠١٩ |
٢٠٢٠ | چیڕۆکەکانی تارمایی | سەمیرا | فیلمێکی سێ چیڕۆکی تۆڕی نێتفلێکسە؛
لە بەشی دەرهێنەر زۆیا ئەختەر بەشداربوو |
٢٠٢٠ | ئینگلیزی ناوەند | بەکەسایەتی خۆی | دەرکەوتنی تایبەتی لە گۆرانی "Kudi Nu Nachne De"[٢٣] |
٢٠٢٠ | گەنجان سەکسێنا | گەنجان سەکسێنا | قۆناغی دوای بەرهەمهێنان[٢٤] |
٢٠٢٠ | ڕووهی ئەفزانا | ڕووهی ئەرۆرا/ ئەفزانا بێدی | قۆناغی دوای بەرهەمهێنان[١٦] |
٢٠٢٠ | دۆستانا ٢ | نادیار | لەوێنەگرتنە[٢٥] |
٢٠٢١ | تەخت | نادیار |
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جانڤی کاپوور تێدایە. |