جانین ئانیز | |
---|---|
لەدایکبوون | San Joaquín، بۆلیڤیا | ١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jeanine Áñez Chávez |
زمانی زگماکی | زمانی ئیسپانی |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Women's Orientation Center، Miraflores Women's Penitentiary |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەتوان |
پۆستەکان | senator of Bolivia، president of Bolivia |
پەروەردە | Universidad Autónoma del Beni |
دانیشتووی | Miraflores Women's Penitentiary |
ئەندامی حیزبی | Plan Progress for Bolivia – National Convergence، Democrat Social Movement |
ئایین | کاسۆلیکی |
جانین ئانیز چاڤێس[١] (Jeanine Áñez Chávez؛ لە دایکبووی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧)[٢] ژنە پارێزەر و سیاسەتوای بۆلیڤیایییە. ئەو لە ماوەی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تاکوو ٨ی تشریننی دووەمی ٢٠٢٠ بوو بە ٦٦ەمین سەرۆکی بۆلیڤیا. ئەو لە ماوەی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بۆ ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، سیناتۆر بووە لە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی بێنی. ئەو دووەمین ژنە ببێتە سەرۆکی بۆلیڤیا، لەدوای لیدیا گویلەر تێژادا. ئەو ئەندامی بزووتنەوەی سۆسیال دێموکراتە، حیزبێکی ڕاستڕەوی ناوەندە. لە ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠٢٠، ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی ژنان جانینن بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە وڵاتەکەیدا.
بەر لەوەی بێتە ناو بواری سیاسەت، جانین خەریکی کاری ڕاگەیاندن،[٣] دەرھێنەریی و پەیامنێری بوو.[٤]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جانین ئانیز تێدایە. |