جاوید کەریم | ||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
জাওয়েদ করিম | ||||||||||
![]() کەریم لە ئابی ٢٠٠٨ | ||||||||||
لەدایکبوون | مێرسبێرگ، ساکسۆنی-ئانھاڵت، ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای ئێستا) | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩|||||||||
خوێندنگە | زانکۆی ئیڵینۆی لە ئوربانا-شامپەین (بەکالۆریۆس لە زانست) زانکۆی ستانفۆرد (ماستەر لە زانست) | |||||||||
پیشە | ئەندازیاری نەرمامێر | |||||||||
ناسراوە بە | یەکێک لە دامەزرێنەرانی یووتیووب بڵاوکەرەوەی یەکەم ڤیدیۆ لە یووتیووب (من لە باخچەی ئاژەڵان) | |||||||||
زانیاریی یووتیووب | ||||||||||
کەناڵ | ||||||||||
ساڵانی چالاکی |
| |||||||||
چەشن | پەروەردەیی | |||||||||
سەبسکڕایبەرەکان | ١٬٩٧ ملیۆن[١] | |||||||||
سەرجەمی بینینەکان | ١٧٢ ملیۆن[١] | |||||||||
| ||||||||||
کۆتا نوێکردنەوە: ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ | ||||||||||
وێبگە | jawed |
جاوید کەریم (بە بەنگالی: জাওয়েদ করিম؛ لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩) ئەندازیارێکی نەرمامێر و کاربەدەستێکی ئینتەرنێتیی ئەمریکییە. ئەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یووتیووب و یەکەم کەسە کە ڤیدیۆیەک لە وێبگەکەدا بڵاوبکاتەوە. ئەم ڤیدیۆ سەرەتایییە، بەناوی من لە باخچەی ئاژەڵان و بڵاوکراوەی ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٥، ١٧٢ جار بینراوە ھەتا ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١[نوێکردنەوە].[٢][٣] لەکاتی کارکردنی کەریم لە پەیپاڵ، ئەو شوێنەی کە بە دامەزرێنەرانی ھاوەڵی یووتیووب ستیڤن چێن و چاد ھێڕڵی ئاشنا بوو، زۆرینەی بەشە سەرەکییەکانی نەخشاندبوو وەک سیستەمی دژە قۆڵبڕینی ئینترنێتییە دەستبەجێکەی.
جاوید کەریم لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ لە مێرسبێرگ، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لەدایکبووە، بۆ باوکێکی بەنگلادیشی و دایکێکی ئەڵمانی.[٤] باوکی، نایمول کەریم (بە بەنگالی: নাইমুল করিম)، بەنگلادیشییەکی موسڵمانانە کە وەک لێکۆڵەرێک کار دەکات لە 3M، و دایکیشی، کریستین، زانایەکی ئەڵمانی بایۆکیمیایییە لە زانکۆی مینێسۆتا.[٥] ئەو دوو برای بچووکی ھەیە.[٦] خۆی و خێزانەکەی لە سنووری ناوەکی ئەڵمانیا پەڕینەوە لە سەرەتای ١٩٨٠اکان لەبەر زینۆفۆبیا،[تێبینیی ١] [٧] و لە نێوس، ئەڵمانیای ڕۆژاوا گەورەبوو.[تێبینیی ٢] بەھۆی ھەبوونی زینۆفۆبیا لەوێش،[٧] کەریم و خێزانەکەی ڕۆیشتن بۆ سەینت پۆوڵ، مینێسۆتا، لە ١٩٩٢.[٨] لە ١٩٩٧دا، خوێندنی لە دواناوەندی سەینت پۆوڵ تەواوکرد،[٩][١٠] و لە زانکۆی ئیڵینۆی لە ئوربانا-شامپەین خوێندی.[٩] دواتر زانکۆی بەجێھێشت پێش تەواوکردنی بۆ ئەوەی ببێتە کارمەندێکی سەرەتایی لە پەیپاڵ؛ ھەرچۆنێک بێت، ئەو بەردەوام بوو لە خولە وانەیەکانی،[٨] و بووە خاوەنی بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمپیوتەردا.[١١] پاشان ماستەرێکی بەدەستھێنا لە زانستی کۆمپیوتەردا لە زانکۆی ستانفۆرد.[١٢] بێجگە لە زمانی ئینگلیزی، جاوید بە ئەڵمانی و بەنگالیش دەدوێت.[١٣]
Der andere heißt Jawed Karim und wurde 1979 in Merseburg/DDR geboren. Sein Vater kam aus Bangladesch, seine Mutter aus dem Harz. Die Karims waren als Ausländer verpönt und wanderten deswegen 1982 in den Westen aus. In Neuss schlug ihnen wieder Fremdenhass entgegen; deshalb zogen sie in die USA
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Student Hits Jackpot Again
نەدراوە{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)