جاک سێپتیک ئای | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
زانیاریی یووتیووب | |||||||||||||
لەدایکبوون | شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین ٧ی شوباتی ١٩٩٠ کلۆگەن، کاونتی ئۆفەلی، ئیرلەند | ||||||||||||
نیشتەجێبوون | برایتن، ئینگلتەرا | ||||||||||||
پیشە | یووتیووبەر | ||||||||||||
یار | ئێڤێلین سمۆلدەرس (٢٠١٩–ئێستا) | ||||||||||||
وێبسایت | jacksepticeye | ||||||||||||
زانیاریی یووتیووب | |||||||||||||
کەناڵ | |||||||||||||
ساڵانی چالاکی | ٢٠١٢–ئێستا | ||||||||||||
چەشن |
| ||||||||||||
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان | ٢٦٫٣ ملیۆن | ||||||||||||
کۆی گشتیی ڤیوەکان | ١٣٫٨ ملیار | ||||||||||||
کارە ھاوبەشەکان | |||||||||||||
| |||||||||||||
نوێ کراوەتەوە: ١ی شوباتی ٢٠٢١ |
شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین (لەدایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٩٠)، ناسراو بە جاک سێپتیک ئای (بە ئینگلیزی: Jacksepticeye)، یووتیووبەرێکی ئیرلەندییە کە بەھۆی ڤڵۆگەکانی و زنجیرە لێتس پلەیییە کۆمیدییەکانی ناسراوە. ھەتا ڕێکەوتی شوباتی ٢٠٢١[نوێکردنەوە]، کەناڵەکەی زیاتر لە ١٣٫٨ ملیار بینەر و ٢٦٫٣ ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە، و خاوەن زۆرترین سەبسکرایبەری ئیرلەندییە.[١][٢] لە چەندان کاری چاکەکاریدا کاری کردووە و زۆر پارەی بۆ خێرخوازی پەیداکردووە.[٣]
شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین لە ٧ی شوباتی ١٩٩٠ لە کلۆگەن، کاونتی ئۆفەلی لەدایکبووە.[٤][٥] نازناوی «جاک سێپتیک ئای» (بە مانای جاکی چاو بریندار) دوای ڕووداوێک لە یارییەکی تۆپی پێدا کە تێیدا چاوی بریندار کرد.[٦] بە ھەرزەکاری، لەگەڵ دایک و باوکیدا چووەتە خانوویەکی دارین لە باڵیکەمبەر، کاونتی ئۆفەلی.[٧] بووە درەمەر بۆ باندێکی مێتاڵکۆری ژێر کاریگەری میلۆدیک دێت مێتاڵ بە ناوی Raised to the Ground، و یەک تۆماری درێژخایەنیان بە ناوی ھەستێنراوە لە تۆزەکان لە ٢٠٠٩دا بڵاوکردووەتەوە.[٨][٩] دواتر چووە شووقەیەکەوە لە ئاتلۆن، کاونتی وێستمیت.[١٠]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاک سێپتیک ئای تێدایە. |