جلووبەرگی بەیسبۆڵ جلووبەرگێکە بۆ یاریزانانی بەیسبۆڵ لە کاتی یاریکردندا. جلووبەرگی بەیسبۆڵ بەکاردێت بۆ لە یەک جیاکردنەوەی دوو یانەی ناو یاری بەیسبۆڵ. زۆرینەی جلووبەرگەکان، ناو و ژمارەی یاریزانەکەی لەسەر نووسراوە. ناو و ژمارەی یاریزانەکان زۆر جار لە پشت یاریزانەکە دەنووسرێت بۆ لە یەک جیاکردنەوەی یاریزانەکان. بەرگ، پێڵاو، گۆرەوی، کڵاو و سەرپارێز بەشێکن لە جلووبەرگی بەیسبۆڵ. یاریزانان دەستەوانەش لەبەر دەکەن، بەڵام دەستەوانە بە بەشێک لە جلووبەرگی بەیسبۆڵ ھەژمار ناکرێت، لەبەر ئەوەی یاریزانان دەستەوانەی جیاواز لەبەر دەکەن لە یاریزانێک بۆ یاریزانێکی دیکە. زۆرینەی جلووبەرگەکان لۆگۆ و ڕەنگی جیاوازیان ھەیە بۆ جیاکردنەوەی یانەکان.[١]
یانەی نیو یۆڕک نیکربۆکسەرس یەکەم یانە بوون کە جلووبەرگی بەیسبۆڵ بپۆشن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩. جلووبەرگەکە پێکھاتبوو لە پانتۆڵی لۆکەی شین، بەرگی لۆکەی سپی و کڵاوی قامیش.[٢][٣][٤] لەوەتەی ئەمە، گۆڕانکاری زۆر ھەبووە لە جلووبەرگی بەیسبۆڵدا.[٥] ئامێری دیکە، بیرۆکە و گۆڕانکاری باشەی دیکە لە ساڵانی پێشووتر. ستایلی جلووبەرگەکە گۆڕاوە بە پێی کات.[٢]
لە ٤ی نیسانی ١٨٤٩، یانەی نیو یۆرک نیکبۆکسەرس بوون بە یەکەم یانە کە جلووبەرگی بەیسبۆڵ بپۆشن.[٤][٦][٧] لە ساڵی ١٨٨٢، ڕەنگی جیاواز کە بۆ شوێنی یاریکردنی یاریزانان دروستکرابوو، بوو بە بەشێک لە جلووبەرگ و گۆرەوی یاریزانەکە (جلووبەرگەکە پێی یاریزانەکە و بەشی خوارەوەی قاچی یاریزانەکەی دادەپۆشی).[٨] لە ساڵی ١٨٨٨ و ١٨٨٩، یانەی دیتڕۆیت وۆڵڤرینس و واشینگتن ناشنەڵس لەخوولی نەشنس لیگ و برووکلین بریجروومس چەند ھێڵێکیان بەسەر جلووبەرکەکەیان دانا.[٢][٤][٩][١٠] لە ساڵی ١٩٠٠، ھەموو یاریزانەکان یانەکانی بەشداربووی خوولی مەیجەر لیگ باسکتبۆڵ جلووبەرگی بەیسبۆڵیان دەپۆشی.[١١]
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی |dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جلووبەرگی بەیسبۆڵ تێدایە. |