جلی بوکێنیی شازادە دایانا سپێنسەر | |
---|---|
ئینگلیزی: Wedding dress of Lady Diana Spencer | |
![]() | |
ھونەرمەند | دەیڤد و ئێلیزابێت ئیمانوێڵ |
ساڵ | ١٩٨١ |
جۆر | تافتەیەکی ئاوریشمی عاجی و لەچکێکی تۆڕیی ئەنتیک |
جلی بوکێنی شازادە دایانا ئەو جلە بوو شازادە دایانا پۆشی لە ڕۆژی ھاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ شازادە چارڵزی جێنشینی شاژن ئیلیزابێس لە ڕۆژی ٢٩ی تەممووزی ١٩٨١ لە کڵێسای ساینت پاوڵ. دایانا قوماشێکی ئاوریشمی نەرمی پۆشی لەگەڵ پارچەیەکی درێژی دانسقە کە ٧٬٦٢ مەتر لە بەشی دواوەی کە بە زەوییەکەدا دەخشا ھاوکات لەگەڵ لەچکێکی ١٤سم.[١][٢] جلەکە بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین جلەکانی جیھان و یەکێک لەو جلانەی زۆر بەنھێنی ھێڵدرایەوە لەژێر چاودێری تا ڕۆژی ھاوسەرگیرییەکە لەپێناو ھێشتنەوەی دیزاینەکە بە نھێنی.[٣][٤] ئەم جلە ساڵی ٢٠١٤ درا بە شازادە ھاری، کوڕی دووەمی دایانا.[٥] ساڵی ٢٠١٨ گۆڤاری گۆڤاری تایم جلەکەی دانا بە کاریگەرترین جلی بوکێنی خێزانی شاھانەی بەریتانیا لە مێژوودا.[٦]