جولیان ناگڵیسمان

جولیان ناگڵیسمان
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٦-٢٠٠٧ میونشن ١٨٦٠ 0 (0)
٢٠٠٧-٢٠٠٨ ئۆگسبۆرگ 0 (0)
سەرجەم 0 (0)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠١٦-٢٠١٩ هۆفینهایم ١٨٩٩
٢٠١٩-٢٠٢١ لایبزیگ
٢٠٢١ - بایەرن میونشن
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

جولیان ناگلیسمان ( لە دایکبووی ٢٣ حوزەیرانی ١٩٨٧) ڕاهێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووە کە لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی بایەرن میونشنە. پێش ڕاهێنەرایەتی بایەرن، ڕاهێنەری هۆفینهایم ١٨٩٩ و لایبزیگ بووە.


ناسراوە بە گونجاندنی پێکهاتە و شێوازی یاری، هێشتنەوەی تۆپ، و بەکارهێنانی جێجێن پرێس، ناگڵیسمان دادەنرێت بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرە لاوەکان لە جیهانی تۆپی پێدا.[١][٢][٣]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

ناگڵیسمان لەدایکبووی ٢٣ حوزەیرانی ١٩٨٧ە لە لادسبێرگ ئام لێج، باڤاریا. یاری کردووە بۆ یانەکانی ئۆگسبۆرگ و میونشن ١٨٦٠ لە ئاستی لاویدا[٤][٥]، و کاپتنی پێکهاتەی خوار ١٧ ساڵی میونشن بووە. لە وەرزی ٢٠٠٦-٠٧، بەشێک بوو لە پێکهاتەی دووەم بەڵام بەشداری هیچ یاریەکی نەکرد بە هۆی پێکانەوە. ناگڵیسمان گەڕایەوە بۆ ئۆگسبۆرگ بۆ وەرزی ٢٠٠٧-٠٨ کە لەلایەن تۆماس تۆخێلەوە ڕاهێنەرایەتی دەکرا، بەڵام توشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا و بۆ دووەم جار ئازاری بەستەری دا.[٦] لە ئەنجامدا، بڕیاریدا کە کۆتایی بهێنێت بە ماوەی یاریزانی تەنیا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. لە نیوەی یەکەمی ٢٠٠٨ یارمەتی ڕاهێنەر تۆماس تۆخێلی دەدا وەک دۆزەرەوەی بەهرەی یاریزانان. خوێندنی بەڕێوەبردنی بزنسی خوێند لە زانکۆ بۆ چوار سمیستەر هەتا ئەوکاتەی گواستیەوە بۆ زانستی وەرزشەکان. دواتر تەرکیزی کردە سەر ڕاهێنەرایەتی، بە گەڕانەوە بۆ یانەی پێشووی میونشن ١٨٦٠ وەک یاریدەدەری ئەلێکساندەر شمید بۆ پێکهاتەی خوار ١٧ ساڵانی میونشن لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠.

پیشەی ڕاهێنەر

[دەستکاری]

کاتی سەرەتا

[دەستکاری]

ناگڵیسمان بەشداری کرد لە ئەکادیمیای لاوانی هۆفینهایم ١٨٩٩ لە ٢٠١٠ و ڕاهێنەری چەندین پێکهاتەی جیاوازی لاوان بوو لە ساڵانی دواتردا.[٧] یاریدەدەری ڕاهێنەر بوو لە ماوەی وەرزی ٢٠١٢-١٣ لە هۆفینهایم و هەتا ١١ شوباتی ٢٠١٦، ڕاهێنەری پێکهاتەی خوار ١٩ ساڵانی یانەکە بوو. ڕاهێنەری تیمەکە بوو کاتێک بۆندسلیگایان بردەوە بۆ خوار ١٩ ساڵان لە وەرزی ٢٠١٣-١٤. لە ماوەی یاریدەدەری ڕاهێنەر، گۆڵپارێز تیم ویز نازناوی بۆ دانا و ناوی نا "مۆرینهۆی-بچوک".[٨]

هۆفینهایم ١٨٩٩

[دەستکاری]

ناگڵیسمان دیاری کرا بە ڕاهێنەری سەرەکی هۆفینهایم ١٨٩٩ لە ٢٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. وا بڕیار بوو کە دەست بەکار بێت لە سەرەتایی وەرزی ٢٠١٦-١٧. بە گرێبەستی سێ ساڵ. لە کاتی دەستنیشان کردنیدا، ناگڵیسمان ٢٨ ساڵ بوو، و لاوترین ڕاهێنەر بوو لە مێژووی بۆندسلیگا. [٩]کە جێگەی ڕاهێنەر هوب ستیڤنسی گرتەوە، کە ئەویش ڕۆژێ پێشتر جێگای مارکۆس گیسدۆڵی گرتبۆوە. لە ١٠ شوباتی ٢٠١٦، ستیڤنس دەستی لە کار کێشایەوە بە هۆی کێشەی تەندروستی، و ماوەی ناگڵیسمان پێش خرا بۆ بوون بە ڕاهێنەر لەلایەن دەستەی کارگێڕی هۆفینهایم و ڕۆژێ لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی ستیڤنس دەستی پێکرد.[١٠]

کاتێک ناگڵیسمان بوو بە ڕاهێنەر لە شوباتی ٢٠١٦، هۆفینهایم ١٧یەم بوو لە ڕیزبەندیدا، و ٧ خاڵ دوور بوو لە مانەوە و گەیشتن بە پلەی ١٥یەم و بەرەو دابەزین دەڕۆیشت. لە ژێر سەرپەرشتی ناگڵیسمان خۆیان دور خستەوە لە دابەزین بە بردنەوەی ٧ یاری لە کۆتا ١٤ یاری و بە خاڵێک لە دەرەوەی دابەزین مانەوە. ئەو ئاستە باشەیان بەردەوام بوو لە وەرزی دواتری بۆندسلیگا ٢٠١٦-١٧، کە توانیان پلەی چوارەم بەدەستبهێنن و بۆ یەکەمجار سەربکەون بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە مێژوویاندا.[١١]

لە ٩ حوزەیرانی ٢٠١٧، ئۆفینهایم گرێبەستی ناگڵیسمانی درێژ کردەوە هەتا ٢٠٢١.[١٢] لە ٢١ حوزەیرانی ٢٠١٨، هۆفینهایم ڕایگەیاند کە ناگڵیسمان یانەکە بەجێ دەهێڵێت لەکۆتایی وەرزی ٢٠١٨-١٩.[١٣][١٤] زیاتر لە ١٠٠ یاری خول ڕاهێنەری هۆفینهایم بوو، گەیشت بە یاری ١٠٠ی خول لە ١٩ کانوونی دووەمی ٢٠١٩، لە یاریەکدا کە دۆڕان بە بایەرن میونشن ٣-١. بەهۆی ئەوەوە، بوو بە لاوترین ڕاهێنەری بۆندسلیگا لە مێژوودا کە بگات بە ١٠٠ یاری.[١٥]

لایبزیگ

[دەستکاری]
ناگڵیسمان ڕاهێنەری لایبزیگ لە ٢٠١٩

لە ٢١ حوزەیرانی ٢٠١٩، لایبزیگ ڕایگەیاند کە ناگڵیسمان دەبێت بە ڕاهێنەری یانەکە لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠ەوە و گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژۆ کرد هەتا ساڵی ٢٠٢٣. ناگڵیسمان یەکەم یاری بۆندسلیگای بردەوە وەک ڕاهێنەری لایبزیگ لە دژی یونیۆن بەرلین ٤-٠.[١٦] هەروەها لەگەڵ بایەرن موینشن یەکسان بوو ١-١.[١٧] لە یاری ١٠یەمی خولدا لایبزیگ لە ماینزی بردەوە ٨-٠. ناگڵیسمان ڕوبەڕووی یانەی پێشووی بۆوە هۆفینهایم لە یاری ١٤یەمدا و یاریەکەی لێبردنەوە ٣-١.[١٨]

لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠، دوای بردنەوەی ٤-٠ی لێێپزیگ بەرامبەر تۆتنام هۆتسپۆر، ناگڵیسمان بوو بە لاوترین ڕاهێنەر لە مێژوودا کە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری دەرکردن بباتەوە[١٩] .[٢٠]

لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠، تیمی ئیسپانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چارەکی کۆتایی دا بردەوە، واتە بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا لایبزیگ دەگاتە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان. نایگڵسمان بوو بە گەنجترین ڕاهێنەر لە مێژوودا،کەە ڕاهێنەری یانەیەک بکات لە نیوەی کۆتایی.[٢١]

لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠، لایبزیگ بەرامبەر پاریس سانت-جێرمان یاری کرد لە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانانەکانی ئەوروپا، کە لەوێ ناگڵیسمان ڕووبەڕووی یانەی پێشووی خۆی بووەوە لە ئۆگسبێرگ، تۆماس تۆخێل. لەگەڵ ئەوەشدا،لایبزیگ دۆڕا بەرامبەر پاریس سان-جێرمان بە ئەنجامی ٣-٠.[٢٢]

لە وەرزی ٢٠٢٠-٢١، لایبزیگ پلەی دووەمی بەدەستهێنا لە بۆندسلیگا و لەلە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا دۆڕا ٤-١ لە بەرامبەر بۆروسیای دۆرتمۆند.[٢٣]

بایەرن میونشن

[دەستکاری]

لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١، بایەرن میونشن ناگڵیسمانی وەک ڕاهێنەری سەرەکی دەستنیشان کرد، لە ١ی تەممووزی ٢٠٢١ەوە، لە جێگەی هانسی فلیک بە گواستنەوەیەکی گەورەی ڕاهێنەران و بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ.[٢٤] یەکەم یاری فەرمی ناگڵیسمان بریتی بوو لە یەکسان بوون لە بەرامبەر بۆروسیای مۆنچێنگڵادباخ لە بۆندسلیگا.[٢٥]

لە یەکەم بردنەوەی ناگڵیسمان لەگەڵ بایەرن، یەکەم نازناوی خۆی وەک ڕاهێنەر بردەوە بە بردنەوەی ٣-١ لە بەرامبەر بۆروسیا دۆرتمۆند لە جامی سوپەری ئەڵمانی ٢٠٢١.[٢٦][٢٧]

لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١، ناگڵیسمان پێشڕەوی بایەرنی کرد بۆ بردنەوە بە ئەنجامی ١٢-٠ لە بەرامبەر بریمەر ئێس ڤی لە یەکەم قۆناغی جامی ئەڵمانی ٢٠٢١-٢٢[٢٨] ئەم ئەنجامە گەورەترین بردنەوەیان بوو لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا، لەوەتەی ١٦-١ بردیانەوە لە بەرامبەر دی جەیک وۆڵدبێرگ لە جامی ئەڵمانیا لە ئابی ١٩٩٧.[٢٩][٢٨]

لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢، ناگڵیسمان و یاریزانەکانی لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەرکران، بە ئەنجامی ٢-١ بە هەردوو یاری لەلایەن یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی.[٣٠] لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢، دووەم نازناوی بردەوە، کە یەکەم نازناوی بۆندسلیگای ناگڵیسمان بوو کە هێشتا سێ یاری خول مابوو..[٣١]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

نایگڵسمان لە ساڵی ٢٠١٨ هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی مناڵی کرد کرد بە ناوی ڤیرانا.[٣٢] ناگڵیسمان ڕوەکییە.. وتی دوو هۆکار هەبوون، گرنگترینیان بۆ ئەو خۆشگوزەرانی ئاژەڵان بوو، دووەمیان پاراستنی ژینگە بوو.[٣٣]

ئامارەکانی ڕاهێنەرایەتی

[دەستکاری]
ھەتا ١٤ ئایاری ٢٠٢٢
تۆمارى بەڕێوەبردن لەلایەن تیم و مانەوە
تیم لە بۆ تۆمار Ref.
P W D L Win %
١٨٩٩ هۆفێنھایم ١١ی شوباتی ٢٠١٦[٣٤][٣٥] ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩[٣٦] ١٣٦ ٥٥ ٤٣ ٣٨ ٤٠٫٤٤ [٣٧]
لایبزیگ ١ی تەممووزی ٢٠١٩[٣٦] ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١[٣٨][٣٩] ٩٥ ٥٤ ٢٢ ١٩ ٥٦٫٨٤
بایەرن میونشن ١ی تەممووزی ٢٠٢١ ئێستا ٤٧ ٣٣ ٧ ٧ ٧٠٫٢١ [٤٠]
کۆی گشتی ٢٧٨ ١٤٢ ٧٢ ٦٤ 0٥١٫١

ڕێزلێنان

[دەستکاری]

ڕاهێنەر

[دەستکاری]

لایبزیگ

  • دووەم بوون لە جامی ئەڵمانیا: ٢٠٢٠- ٢١[٤١]

بایەرن میونشن

  • بۆندسلیگا: ٢٠٢١-٢٢
  • جامی سوپەری ئەڵمانی :٢٠٢١[٤٢]

تاکەکەسی

  • ڕاهێنەری وەرزی ڤی دی ڤی (ئەڵمانیا): ٢٠١٦-١٧[٤٣]
  • باشترین ڕاهێنەری ساڵی ئەڵمانی: ٢٠١٧[٤٤]
  • پلەی سێیەم لە باشترین ڕاهێنەری ساڵی پیاوان: ٢٠١٩-٢٠[٤٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Julian Nagelsmann: 10 things on Bayern Munich's record-breaking coach». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ LKChuggz (10 November 2021)
  3. ^ «The Bosses: Julian Nagelsmann, the managerial prodigy leading RB Leipzig's revolution». www.internationalchampionscup.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Meet Hoffenheim's Julian Nagelsmann: the youngest coach in Bundesliga history». Deutsche Welle. 27 October 2015. لە 24 November 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Hoffenheim appoint 28-year-old Julian Nagelsmann as head coach». The Guardian. 11 February 2016. لە 11 February 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ Johnston, Neil
  7. ^ Dunbar, Ross (27 October 2015)
  8. ^ Kramer, Christian (27 October 2015)
  9. ^ «Hoffenheim appoint 28-year-old manager Julian Nagelsmann». BBC Sport. 27 October 2015. لە 25 November 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ Dunbar, Ross (12 February 2016)
  11. ^ «Bundesliga 2022/23 | 1. Spieltag | Ergebnisse & Termine». kicker (بە ئەڵمانی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. ^ «Nagelsmann extends contract as Hoffenheim head coach». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  13. ^ «Bestätigt: Nagelsmann ab 2019 Trainer bei RB Leipzig». kicker (بە ئەڵمانی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  14. ^ «Hoffenheim's Nagelsmann to join Leipzig». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2022-07-13 ھێنراوە.
  15. ^ «Leon Goretzka double helps Bayern Munich down Hoffenheim». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  16. ^ «Bundesliga | Matchday 1 | Season 2019-2020». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. ^ «Bundesliga | Matchday 4 | Season 2019-2020». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. ^ «Bundesliga | Matchday 10 | Season 2019-2020». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ «ناگڵیسمان بوو بە لاوترین ڕاهێنەر یاری قۆناغی دەرکردنی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  20. ^ «Nagelsmann praises RB Leipzig for sticking to style in Tottenham win». FOX Sports Asia (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١١ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  21. ^ «RB Leipzig 2–1 Atlético Madrid». BBC Sport. ١٣ی ئابی ٢٠٢٠.
  22. ^ «RB Leipzig 0–3 Paris Saint Germain». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٨ی ئابی ٢٠٢٠.
  23. ^ «Borussia Dortmund teach RB Leipzig's Nagelsmann a lesson in German Cup triumph». DW. ١٤ی ئایاری ٢٠٢١.
  24. ^ «Julian Nagelsmann to leave RB Leipzig at the end of the 2020/21 season». ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  25. ^ «Bayern München — Termine». kicker.de (بە German). Olympia Verlag. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  26. ^ «Robert Lewandowski double as Bayern Munich overcome Borussia Dortmund to win the Supercup». Bundesliga Official. Bundesliga. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  27. ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. «Bayern Munich's Julian Nagelsmann eyes first title in Supercup clash with Dortmund | DW | 16 August 2021». DW.COM (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  28. ^ ئ ا «Bayern put 12 past Bremer SV in cup win». BBC Sport. 25 August 2021. لە 11 October 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  29. ^ «Half a dozen facts about 12-0 at Bremer SV». FC Bayern. Bayern Munich. ٢٦ی ئابی ٢٠٢١. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  30. ^ Carr، Damon. «Breaking: Villarreal Knock Bayern Munich Out Of The Champions League Quarter-Final To Set Up Meeting With Either Liverpool Or Benfica». Sports Illustrated. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  31. ^ «Bayern's Nagelsmann relieved with title after difficult first season». Reuters. 23 April 2022. لە 8 May 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  32. ^ «Julian Nagelsmann Wife - Verena Nagelsmann». ohmyfootball.com (بە ئینگلیزی). ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  33. ^ «FC Bayern: Ernährung - deshalb ist Julian Nagelsmann nun Vegetarier». Die Welt. April 2022.
  34. ^ «Hoffenheim appoint 28-year-old Julian Nagelsmann as head coach». The Guardian. 11 February 2016. لە 11 February 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  35. ^ Dunbar، Ross (12 February 2016). «Hoffenheim unveil Julian Nagelsmann, youngest coach in Bundesliga history». Deutsche Welle. لە 12 February 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  36. ^ ئ ا «Julian Nagelsmann: Hoffenheim coach to join RB Leipzig after 2018–19 season». BBC Sport. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  37. ^ «TSG Hoffenheim». Kicker (بە ئەڵمانی). لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  38. ^ «Hoffenheim appoint 28-year-old Julian Nagelsmann as head coach». the Guardian (بە ئینگلیزی). ١١ی شوباتی ٢٠١٦. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  39. ^ Dunbar, Ross (27 October 2015)
  40. ^ «Bayern München — Termine». kicker.de (بە German). Olympia Verlag. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  41. ^ «Borussia Dortmund teach RB Leipzig's Nagelsmann a lesson in German Cup triumph». DW. ١٤ی ئایاری ٢٠٢١.
  42. ^ «Robert Lewandowski double as Bayern Munich overcome Borussia Dortmund to win the Supercup». Bundesliga Official. Bundesliga. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  43. ^ «VDV-Trainer der Saison: 2016/17». spielergewerkschaft (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  44. ^ «Philipp Lahm ist Fußballer des Jahres 2016/2017» (بە ئەڵمانی). kicker.de. ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  45. ^ «Hansi Flick wins Men's Coach of the Year award». UEFA. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.