جۆرج پۆلیا | |
---|---|
لەدایکبوون | بووداپێست، مەجارستان | 13ی کانوونی یەکەمی 1887
مردن | ٧ی ئەیلوولی ١٩٨٥ Palo Alto, کالیفۆرنیا، U.S. | (٩٧ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | مەجارستانی سویسرا (1918–1947) ئەمریکی (since 1947)[١] |
بوارەکان | ماتماتیک |
دامەزراوەکان | ETH Zürich زانکۆی ستانفۆرد |
خوێندی باڵا | Eötvös Loránd University |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Lipót Fejér |
جۆرج پۆلیا (لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٨٨٧ – ٧ی ئەیلوولی ١٩٨٥) ماتماتیکزانێکی مەجارستانی-ئەمریکی بوو.
جۆرج پۆلیا بە ڕەچەڵەک جولەکە بوو و لە بووداپێست لە ھەنگاریا لە دایک بووە.
لە ساڵی ١٩١٤ تا ١٩٤٠ مامۆستای ماتماتیک بوو لە زانکۆی تەکنەلۆژیای زوریخ لە سویسرا و لە ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٥٣ لە زانکۆی ستانفۆرد، باقی ژیانیشی مامۆستای زانکۆ بوو لە زانکۆی ستانفۆرد.
جۆرج پۆلیا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیکدا کاری کردووە، لەوانە زنجیرەکان، تیۆریی ژمارەکان، شیکاریی ماتماتیکی، ئەندازە، جەبر و …
بەرەو کۆتایی ژیانی ھەوڵێکی زۆری دا تا ئەو ڕێکارانەی خەڵک بەکاری دەھێنێت بۆ شیکاریی کێشەکان و چۆنییەتی فێرکردنی شیکاریی کێشەکان وەسف بکات. لە کتێبی چۆن کێشەکە شی بکەینەوە، مامەڵە لەگەڵ میتۆدەکانی فێرکردنی ماتماتیک و شیکاریی کێشەکاندا دەکات.
لە ساڵی ١٩٧٦ەوە خەڵاتێک بەناوی جۆرج پۆلیا دەبەخشرا بە نووسەری ئەو وتارە ھەڵبژێردراوانەی لە گۆڤاری The College Mathematics Journal بڵاو دەبوویەوە.[٢]
ئەم ماتماتیکزان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆرج پۆلیا تێدایە. |