جۆرج ڕیتەر ڤۆن شۆنرەر (بە ئینگلیزی: Georg Ritter von Schönerer؛ ١٧ی تەممووزی ١٨٤٢ ‒ ١٤ی ئابی ١٩٢١) خاوەن زەوییەکی نەمسایی و سیاسەتمەداری دەسەڵاتدارییەتی پاشایەتیی نەمسا-مەجارستان بوو کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا چالاک بوو. شۆنرەر کە یەکێک بوو لە لایەنە سەرەکییەکانی پان ئەڵمانیزم و ناسیۆنالیزمی ئەڵمانی لە نەمسا و ھەروەھا نەیارێکی توندڕەوی کاسۆلیکی سیاسی و دژە جوولەکەیەکی توند بوو، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بیر و ڕای ئەدۆڵف ھیتلەر ھەبوو. بۆ چەند دەیەیەک وەک توندڕەوترین ناسیۆنالیستی پان ئەڵمانی لە نەمسا ناسرابوو.[١][٢][٣]
شۆنرەر لە ڤیێنا، پایتەختی ئێستای وڵاتی نەمسا لەدایکبووە،[٤] باوکی سەرمایەدارێکی پێشەنگی ھێڵی ئاسنین بوو، بە ناوی ماتیاس شۆنرەر (١٨٠٧‒١٨٨١).
لە ساڵی ١٨٦١ەوە جۆرج لە زانکۆکانی توبینگن و ھۆھنھایم و ماگارۆڤار لە بواری کشتوکاڵی خوێندوویییەتی.[٥] پاشان کاروباری بازرگانی موڵک و ماڵی باوکی لە ڕۆزناو لە نزیک زوێتل لە ناوچەی گوندنشینی والدڤێرتل لە نەمسای خواروو بەڕێوەبرد.[٦]
شۆنرەر بەھۆی شکستی نەمسا لە جەنگی نەمسا و پڕووسیا لە ساڵی ١٨٦٦ و ھەڵوەشاندنەوەی کۆنفیدڕاڵی ئەڵمانیا و دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی لە ساڵی ١٨٧١، گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا ھات؛ بوو بە چالاکوانێکی سیاسی و کاریگەر بوویەکی سەرسەختی ئۆتۆ فۆن بیسمارک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.[٧][٨]
شۆنرەر لە ١٤ی ئابی ١٩٢١ لە کۆشکی ڕۆزناو لە نزیک زوێتل لە نەمسای خواروو، کۆچی دوایی کرد. لە شاری شلێسڤیگ-ھۆلشتاین لە باکووری ئەڵمانیا نێژرا.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |