![]() | |||
ئەزموونی گەنجی | |||
---|---|---|---|
٢٠٠٧–٢٠١٠ | ھێکێلینجێن | ||
٢٠١٠–٢٠١٣ | سپارتان ٠٢ | ||
٢٠١٣–٢٠١٦ | دێن ھاگ | ||
٢٠١٦–٢٠١٧ | فاینۆرد | ||
٢٠١٧–٢٠١٩ | تیمی لاوانی بایەرن میونشن | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠١٨–٢٠٢١ | بایەرن میونشن || | ٣٢ | (٦) |
٢٠١٩–٢٠٢٢ | بایەرن میونشن | ١٢ | (٤) |
٢٠٢١ | پارما (خواستن) | ٤ | (٠) |
٢٠٢١–٢٠٢٢ | ئەندەرلەخت (خواستن) | ٣٨ | (١٦) |
٢٠٢٢- | بۆلۆنیا | ٠ | (٠) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||
٢٠١٦ | Netherlands U15[١][٢] | ٢ | (٠) |
٢٠١٦–٢٠١٧ | ھۆڵەندای خوار ١٦ ساڵان | ٦ | (٣) |
٢٠١٧ | ھۆڵەندای خوار ١٧ ساڵان | ٢ | (١) |
٢٠١٨ | ھۆڵەندای خوار ١٨ ساڵان | ٧ | (٢) |
٢٠١٩–٢٠٢٠ | ھۆڵەندای خوار ١٩ ساڵان | ٩ | (٨) |
٢٠٢٠- | ھۆڵەندای خوار ٢١ ساڵان | 8 | (٧) |
† یاری (گۆڵ). |
جۆشوا ئۆربۆسا زیرکزێ (لەدایکبووی ٢٢ی ئایاری ٢٠٠١) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا بۆ یانەی بۆخواستنیا.[٣]
لە شاری شیدام (ڕۆژاوای ھۆڵەندا) لە دایکێکی نایجیری و باوکێکی ھۆڵەندی لەدایکبووە، زیرکزێ لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد لەگەڵ یانەی ڤی ڤی ھێکێلینجێن دوای ئەوەی خێزانەکەی ڕۆیشتن بەرەو سپایکانس (باشووری ھۆڵەندا)[٤] دوای ئەوەی لە سەرەتادا سەرنجڕاکێش بوو، لە ساڵی ٢٠١٠دا گوازرایەوە بۆ بەشی لاوانی سپارتان '٢٠، کە لەوێ لەگەڵ برازاکەی یاریان دەکرد، بە ناوی نیلسۆن ئەمادین.[٤][٥] پاشان لە ساڵی ٢٠١٣ ڕۆیشت بۆ یانەی دێن ھاگ، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ بچێتە ئەکادیمیای لاوانی فیینۆرد.[٦] دوای ساڵێک، زیرکزێ ئەکادیمیای فیینۆرد لە ھۆڵەندا بەجێھێشت بۆ ئەوەی بچێتە لاوانی یانەی بایەرن میونشن.[٧]
لە ١ی ئازاری ٢٠١٩، زیرکزێ لە یەکەمین یاریی دا بۆ تیمی دووەمی بایەرن میونشن ھاتریکی تۆمارکرد.[٧] تەنھا یەک ڕۆژ دواتر، گۆڵی بردنەوەی بۆ تیمی خوار ١٩ ساڵان تۆمار کرد کاتێک ٢–١ لە نۆرنبێرگیان بردەوە[٧] زیرکزی یەکەم دەرکەوتنی پیشەگەری خۆی لە خولی پلە سێی بۆندسلیگا کرد بۆ بایەرن میونشنی دووەم لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٩، لە خولەکی ٧٤ لە جێگەی ئۆلیڤەر باتێستا مەیەر لە یارییەکەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ڤیرزبێرگ کیکەرز.[٨]
لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، زیرکزێ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا بەرامبەر تۆتنھام ھۆتسپێر لە یاری کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[٩] دوای ئەوە لە ١٨ی کانوونی یەکەم، یەکەمین یاری خۆی لە بۆندسلیگا ئەنجامدا، لە خولەکی ٩٠ وەک جێگرەوە ھاتە یاریگا لە یارییەکدا بەرامبەر فرایبۆرگ کە ١–١ یەکسان بوون لەوکاتەدا؛ لەگەڵ ھاتنە یاریگای گۆڵی دووەمی تۆمارکرد. دوای ماوەیەکی کەم، سێرج گەنبری گۆڵێکی دیکەی لە کاتی زیادکراودا تۆمار کرد بۆ بەدەستھێنانی بردنەوەی ٣–١.[١٠] دوای دوو ڕۆژ، لە خولەکی کۆتایی یارییەکە جارێکی تر بە یەدەگ ھاتە یاریگاوە و گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد بەرامبەر ڤۆڵفسبێرگ.[١١] لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، زیرکزێ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ی بایەرن میونشن بەرامبەر بۆروسیا میونشنگلادباخ.[١٢] وەرزی یەکەمی بە بردنەوەی ھەر سێ نازناوەکە کۆتایی پێھێنا.
لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، زیرکزێ گوازرایەوە بۆ یانەی ئیتاڵی پارما بە گرێبەستی خواستن.[١٣] گرێبەستەکە بژاردەی کڕینی تێدابوو.[١٣] لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١، تووشی پێکان بوو، ماوەی خواستنەکەی تەنیا ٤ یاری ئەنجامدا، ھەموویان وەکو یەدەگ[١٤]
لە ٣ی ئابی ٢٠٢١، ئاندەرلەخت گرێبەستی لەگەڵ زیرکزێ ڕاگەیاند بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە بایەرن میونشن.[٣]
لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢، زیرکزێ بە گرێبەستێکی ھەمیشەیی گواسترایەوە بۆ خولی ئیتاڵی بۆ یانەی بۆڵۆنیا.[١٥]
لە ھۆڵەندا لە باوکێکی ھۆڵەندیی و دایکێکی نایجیری لەدایکبووە، زیرکزێ لە ئاستی نێودەوڵەتی لاوان بۆ ھۆڵەندا یاری دەکات.[١٦][١٧][١٨]
یانە | وەرز | لیگا | جامی نیشتیمانی | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دابەشکردن | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
بایەرن میونشن دووەم | ٢٠١٨ ١٩ | خولی ھەرێمی بایەرن | ١٢ | ٤ | - | - | - | ١٢ | ٤ | |||
٢٠١٩ ٢٠ | خولی پلە سێی بۆندسلیگا | ١٦ | ٢ | - | - | - | ١٦ | ٢ | ||||
٢٠٢٠–٢١ | خولی پلە سێی بۆندسلیگا | ٤ | ٠ | - | - | - | ٤ | ٠ | ||||
کۆی گشتی | ٣٢ | ٦ | - | - | - | ٣٢ | ٦ | |||||
بایەرن میونشن | ٢٠١٩ ٢٠ | بۆندسلیگا | ٩ | ٤ | ٢ | ٠ | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | ١٢ | ٤ |
٢٠٢٠–٢١ | بۆندسلیگا | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | ٤ | ٠ | |
٢٠٢٢–٢٣ | بۆندسلیگا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |
کۆی گشتی | ١٢ | ٤ | ٢ | ٠ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | ١٦ | ٤ | ||
پارما (خواستن) | ٢٠٢٠–٢١ | خولی پلە یەکی ئیتاڵیا | ٤ | ٠ | - | - | - | ٤ | ٠ | |||
ئاندەرلەخت (خواستن) | ٢٠٢١ | خولی پلە یەکی بەلجیکا | ٣٨ | ١٦ | ٦ | ٢ | ٣ | ٠ | - | ٤٧ | ١٨ | |
تەواوی کاروانی وەرزشی | ٨٦ | ٢٦ | ٨ | ٢ | ٤ | ٠ | ١ | ٠ | ٩٩ | ٢٨ |
بایەرن میونشن دووەم
بایەرن میونشن
Via zijn neef Nelson Amadin, die nu bij FC Dordrecht speelt, belandde Zirkzee ooit bij Spartaan '20. Daar, na drie jaar, waren de scouts van ADO de eersten die hem rijp vonden voor betaald voetbal.
Zirkzee speelde van 2013 tot 2016 in de jeugdopleiding van ADO Den Haag.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)