جۆن ولیامس | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤١ |
نەتەوە | ئینگلیز |
پیشە | گیتارژەن، ئاوازدانەر |
جۆن کریستۆفەر ولیامس (لەدایکبووی ٢٤ ی نیسانی ١٩٤١) گیتارژەنێکی گیتاری کلاسیکە لەدایکبووی ئۆسترالیا بەرەچەڵەک بەریتانیە و یەکێکە لەو کەسانەی کە خاوەنی خەڵاتی گرامین، تا رادە و بەھایەکی زۆر بە باشترین گیتارژەنی سەردەمە و نەوەکەی خۆی دادەنرێت.
جۆن ویلیامس لە میڵبۆرن لە ئۆسترالیا لە باوێکێکی ئینلگیز (لێن ویلیامس) و دایکێکی ئۆسترالی-چینی لەدایکبووە، ئاشنای خوێندن و پەروەردە بووە لە خوێندنگەی فراین برانێت گرامەر، لە لەندەن. ویلیامس لەلایەن باوکێوە لەسەرتاوە فێردەکرا و باوکی وانەکانی دەدایە، لە تەمەنی دوانزدە ساڵیدا چووە ئیسپانیا تا لای ئەندرێس سیگۆڤیا بخوێنێت، بەدرێژایی ئەوکاتەش لەلایەن ئاوازدانەری بەناوبانگەوە رۆس ستیوارتەوە راوێژکاری دەکرا. بۆ ماوەیەک ولیامس لای ستیوارت خوێندنی تا دواتر لە کۆلیجی مۆزیکی شاھانە لە لەندەن خوێندنی تەواوکرد، لەواکاتەدا پیانۆی دەخوێند چونکە لە کۆلیجەکەدا بەشی ئامێری گیتار نەبووە لەوکاتەدا. دوای تەواوکردن و وەرگرتنی بڕوانامە لە کۆلیجەکە، وادەی بۆ ھەڵکەوت کە دەستبکات بە کردنەوەی بەشێک بۆ گیتار.
ولیامس، بە باشترین گیتارژەنی کلاسیک ناسراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لەشێوەکانی تری مۆزیکی ژەنیوە. جۆن ولیامس ھاوکاری ھەبوو لەگەڵ جولیان بریم و پاکۆ پێنا دا و ئەندامی گرووپی Fusion Sky بووە. جۆن ولیامس ھەم ئاواز دانەرە، ھەم ئامادەکار ورێکخەری ئاوازە.
ولیامس، کاڤاتینای ستانلی مایرزی تۆمارکردوە، کە ئەم پارچەیە لە راستیدا بۆ پیانۆ نووسراوەتەوە، بەڵام جۆن ولیامس نووسیەوە و گۆڕی بۆ گیتار، ھەروەھا بەفراوانتریش کرا لەلایەن مایرز ـەوە. پاش ئەم گۆڕین و ھەڵگەڕانەوەیە، بەکارھێنرا بۆ فیلمی The Walking Stick لە ١٩٧٠ دا. پاشان لە ١٩٧٣، کلیۆ لەین وشە و ھۆنراوەی بۆ نووسیوە و کردی بە گۆرانی و تۆماری کرد بەناوی "She Was Beautiful". وەشانی گیتاری ئەم پارچە مۆزیکە وای لێھات قەوارەکەی گەورەتر دەبوو تا بووە جیھانگیر لەوکاتەوە کە بۆ فیلمی The Deer Hunter کە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە، بەکارھات.
ولیامس، پشتگیر و ھاوکاری ھەڵمەتی سۆڵێدارێتی فەلەستینە. ولیامس، رۆڵی زۆر سەرەکی ھەبوو لە زیندوو کردنەوە و بەناوبانگردنەوە و ناساندنەوەی کارەکان/ئاواز ـەکانی ئەگۆستین باریۆس مانگۆرێ. جۆن چەندین جار رای زۆر باشی ھەبووە لەسەر کارەکانی باریۆس، تا ئەوڕادەیەی کە پێی وایە ئەگۆستین باریۆس مانگۆرێ، باشترین ئاوازدەنەری ئامێری گیتار بووە.
لە خوارەوە لیستی ئەلبووم، سی دییەکانی و کۆنسێرتەکانی جۆن ویلیامس ریزکراون کە لەماوەی ژیانیدا تۆماری کردوون