جۆنی لیڤەر، ناوی تەواوی جۆنی پراکاسا ڕاو جانومالا (لەدایکبووی ١٤ی ئابی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی هیندییە کە زیاتر لە فیلمە کۆمێدییەکان لە سینەمای بۆلیوود دەردەکەوێت، هەروەها ناوبراو لە چەندین بەرنامەی ستاندئەپ کۆمێدی دەرکەوتووە.[١] جۆنی لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی بە ئەکتەری کردووە لە زۆرتر لە ٣٠٠ فیلم بەشداری ھەبووە.[٢][٣] ئەو دوو جار خەڵاتی فیلم فەیری بەدەستھێناوە لە کۆمێدیا ئەوەش بەھۆی فیلمەکانی (Deewana Mastana) لە ساڵی ١٩٩٧ وە (Dulhe Raja) لە ساڵی ١٩٩٨.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |