جۆسێف دەیڤد کیری (لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٩٢) ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. کە ڕۆڵی ستیڤ ھارینگتن ئەگێڕێت لە زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ترسناکی وێبی ئەمریکی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا)، جۆو لەژێر ناوی ھونەریی دی جەی ئۆدا مۆسیقا و گۆرانی بڵاو دەکاتەوە، ئەو ئەندامێکی پێشووی باندی ڕۆکی سایکێدێلیکی ئەمریکیی پۆست ئانیمەڵ بوو.
جۆو لە بێریپۆرت، ماساچەسێت لەدایکبووە، بۆ دایک و باوک دەیڤد و نینا کیری، ئەندازیارێک و مامۆستایەکی ئینگلیزی.[١][٢] ئەو دووەمە لە پێنج منداڵ و لەگەڵ خوشکەکانی، کاڕۆڵاێن، لیزی، کەیت، و ئێما گەورەبووە.[٣][٤]
جۆو لە نیوبێریپۆرت گەورەبووە و لە قوتابخانەی ڕیڤەر ڤاڵی کارتەر خوێندوویەتی، قوتابخانەیەکی بنەڕەتی و ناوەندی نزیک، و دوا ناوەندی نیوبێریپۆرت. کە گەنج بوو، بەژداری لە ثیەتەر ئین دە ئۆپنی کردووە، کامپێکی ھونەری نواندن لە پارکی سنووری ماودسلەی، بەڵام دواتر دەستی بە نواندن کرد لە دوا ناوەندی، لە سەرەتادا نواندن لەسەر سووربوونی خوشکە گەورەکەی.
جۆو چوو بۆ خوێندن لە قوتابخانەی شانۆ لە زانکۆی دێ پاوڵ و لە ٢٠١٤ تەواوی کرد بە پەیمانامەیەکی ھونەرە جوانەکان لە نواندن.[٥][٦]
دوای تەواوکردنی دێ پاوڵ، جۆو چوو بۆ سەدەھا تاقیکردنەوەی نواندن.[٧] پێش ڕۆڵە بەناوبانگەکەی لە شتە نامۆکان، جۆو لە ڕێکلامە بازرگانییەکانی کەی ئێف سی، دۆمینۆس، و ئەمیبۆ دەرکەوت، و ڕۆڵی ھەبوو لە Empire و Chicago Fire.[٥][٨] یەکەم دەرکەوتنی تەواوی لە فیلمدا لە Henry Gamble's Birthday Party ی ستیفن کۆندا بوو.[٥]
لە کۆتایییەکانی ٢٠١٥ دا، جۆو ھەڵبژێردرا بۆ شتە نامۆکان. ئەو لە سەرەتادا تاقیکردنەوەی بۆ ڕۆڵی جۆناتان کرد، بەڵام دواتر ڤیدیۆی کارەکتەرەکەی نارد، ستیڤ.[٩] یەکەم وەرز لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە. جۆو پلەی بەرزکرایەوە لە ڕۆڵێکی کەم بۆ کارەکتەری سەرەکی لە وەرزی دووەمی شتە نامۆکان، کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ پەخشکرا.[١٠] جۆو ھەمان ڕۆڵی گێڕایەوە لە وەرزی سێیەم، کە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.
لە دەستپێکی شتە نامۆکانەوە، جۆو بەژداری لەچەند فیلمێکی سەربەخۆ کردووە، وەک فیلمی گاڵتەی ٢٠٢٠ Spree کە ڕۆڵی سەرەکی ئەگێڕێت، و دانراوە کە لە فیلمی کۆمیدی ئاکشنی ٢٠٢٠ Free Guy دەربکەوێت.
لە تەنیشت نواندنەوە، جۆو مۆسیقاژەنیشە. ئەو یەکێکە لە گیتارژەنەکان لە باندی دروستبوو لە شیکاگۆی ڕۆکی سایکۆلۆژی پۆست ئەنیمەڵ.[١١] یەکەم ئەلبومی تەواویان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە.[١٢] دووەم ئەلبومی باندەکە، When I Think Of You In A Castle، لە نیسانی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە و جۆو بینرا کە گیتارژەنی و ڤۆکاڵەکانی نیشان بدات. لە ٢٠١٩وە، جۆو لەگەڵ باندەکەدا بەژداری ناکات.[١٣]
لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩، جۆو خۆی سینگڵێکی بەناوی "Roddy" وەک تاکە ھونەرمەند لەژێر نازناوی Djo.[١٤] جۆو سینگڵێکی تری بڵاوکردەوە لە ٩ی ئابی ٢٠١٩، بەناوی "Chateau (Feel Alright)" لەژێر ھەمان نازناو.[١٥] لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، جۆو یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە بەنازاناوی Djo, Twenty Twenty.[١٦]
لە سەرەتایی تەمەنی بیست ساڵیدا، مۆسیقایەکی لەژێر ناوی "Cool Cool Cool" بڵاوکردووەتەوە.[١٧]
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٥ | Henry Gamble's Birthday Party | گەیب | |
٢٠١٦ | The Charnel House | سکۆت | |
٢٠١٧ | Molly's Game | تڕەست فەند کۆڵ | |
٢٠١٨ | After Everything | کریس | |
Slice | جاکسن | ||
٢٠١٩ | How to Be Alone | جاک | کورتە فیلم |
٢٠٢٠ | Spree | کێرت کەنکڵ | |
٢٠٢١ | Free Guy | کیس | لە بەرھەمھێناندایە |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٥ | Sirens | سینستەر | ئەڵقەی: "Screw the One Percent" |
Chicago Fire | ئیمێت | ٢ ئەڵقە | |
Empire | تۆنی تریچەری سێیەم | ئەڵقەی: "Who I Am" | |
٢٠١٦–ئێستا | شتە نامۆکان | ستیڤ ھارینگتن | ڕۆڵی کەم (وەرزی یەکەم) ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی دووەم–ئێستا) |
٢٠١٩ | No Activity | ئەڵقەی: "Oops Sorry" | |
ساڵ | خەڵات | بابەت | کاری پاڵێوراو | ئەنجام | سەرچاوە |
---|---|---|---|---|---|
٢٠١٧ | خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە | باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی | شتە نامۆکان | براوە | [٢١] |
٢٠١٨ | پاڵێوراو | [٢٢] |