جۆکەر | |
---|---|
زانیاری بڵاوکردنەوە | |
بڵاوکەرەوە | کۆمیکەکانی دی سی |
یەکەم دەرکەوتن | Batman #1 (٢٥ی نیسانی ١٩٤٠) |
دروستکراوە لەلایەن |
|
زانیاری ناو-چیرۆک | |
ئەندامێتییەکانی تیم |
|
نازناو(ەکان) | ڕێد ھوود |
تواناکان |
|
جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە درووستکراوە لەلایەن بیڵ فینگەر، بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن کە یەکەم دەرکەوتنی لە یەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بوو (٢٥ ی ئایاری ١٩٤٠) لە لایەن کۆمیکەکانی دی سیەوە بڵاو دەکرایەوە ئەوکاتە. سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وا دانرا بوو کە لەیەکم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نووسەرانی فیلمەکە ھەستیان بەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ فیلمەکانی تر. کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆتەم باتمانە.
لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا، جۆکەر بە کەسێکی لێھاتوو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت. مێژووی درووست بوونی جۆکەر چەندەھا چیڕۆکی ھەیە، بەڵام باوترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە ناو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سوورتر دەکات.
جۆکەر ھیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێھاتوویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکار دێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارھێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە. ھەروەھا جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دوو شێوە، و ھەروەھا دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League)، یەک دەگرێت.
کۆمیکەکانی ساڵی ١٩٩٠ەکان چیرۆکێکی تر زیاد کردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆ یەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی کۆمەڵایەتی پێشووی گەنج بوو دەبێت بەناوی ھارلی کوین، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر، کە دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ ھەمان کارەکتەر بە شێوەی فیلم دەرکەوت لە ڕۆڵگێڕانی خانمە ئەکتەری بەناو بانگ مارگۆت ڕۆبی بوو.
کارەکتەری جۆکەر بە یەکێک لە گرینگترین کارەکتەرە خەیاڵییە دروست کراوەکانی نێو کۆمیکەکان دادەنرێت. دەرکەوتنەکانی لە ناو فیلمەکان و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان بەمشێوەیە بووە: