جینین پلاسخارت | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی نیسانی ١٩٧٣ |
نیشتەجێی | نیدە رھۆرست دن بێرگ، ھۆڵەندا |
نەتەوە | ھۆڵەندی |
پیشە |
|
حیزبی سیاسی | پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی |
ھاوسەر | ئێریک جان ھینەس |
مناڵ(ەکان) | ١ (لەخۆگرتوو) |
جینین ئەنتوانێت ھێنس-پلاسخارت (لە دایکبووی ٧ی نیسانی ١٩٧٣) سیاسەتمەدار و دیپلۆمتکارێکی ھۆڵەندییە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری عێراق. ئەندامی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیمۆکراسی ھۆڵەندییە.
لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤ی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا وەک ئەندام ھەڵبژێردرا لە ڕێی گروپی ھاوپەیمانی لیبراڵ و دیموکراسی، لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩دا دووبارە ھەڵبژێردرایەوە بە ندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا، لە ٢٠١٠ دەستی لە ئەندامێتی لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا کێشایەوە، دوای ئەوەی وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھۆڵەندا ھەڵبژێردرا، لە ٢٠١٢ وەک وەزیری بەرگری ھۆڵەندا دەستنیشانکرا دوای ھەڵبژاردنەکان، بەردەوامی بە خزمەتەکی دا تا ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستی لە کار کێشایەوە، دوای ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٧ گەڕایەوە وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھۆڵەندا تا ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
لە ئابی ٢٠١٨ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس وەک نوێنەری تایبەتی خۆی لە عێراق دەستنیشانکرد ھاوکات وەک سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق دوای کوتایی ھاتنی ماوەی پێشینەکە جان کۆبیش.[١]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جینین ھێنس پلاسخارت تێدایە. |