جیۆجەبرا (بە ئینگلیزی: GeoGebra) نەرمامێرێکی فێرکاری بیرکارییە بۆ کێشانەوەی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکان، ئەژمێرکردن، نواندن و دۆزینەوەی خاڵ و ھێڵ، لەسەر سیستەمی پۆتاندا، و بە گشتی بۆ فێرکاریی بیرکاری بەکار دێت. ئەم نەرمامێرە بە زمانی جاڤا، داڕێژراوە.
جیۆجەبرا لە فێرکاریی ئەندازە، جەبر، ژمێرەی جیاکاری و تەواوکاریدا گرینگی و جێبەجێکردنی زۆری ھەیە.
بە بەکارھێنانی ئەم نەرمامێرە وێنەی ڕوونکردنەوەیی و ھەروەھا ئەژمێرکردن، بە نواندن و دیاریکردنی خاڵەکان، ئاڕاستەبڕەکان، ھێڵەکان، فرەگۆشەکان، بڕگە قوچەکییەکان و فانکشنەکان بە ئەنجام دەگات و بە جووڵاندنەوە گۆڕانکارییەکانیان نیشان دەدرێت.
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیۆجەبرا تێدایە. |