جێنی شیپلی | |
---|---|
لەدایکبوون | Gore، نیوزیلاند | ٤ی شوباتی ١٩٥٢
پیشە | سیاسەتوان، board member |
پەروەردە | Marlborough Girls' College |
پێشگرێکی شەرەفمەندانە | The Right Honourable |
دانیشتووی | وێڵینگتن |
ئەندامی حیزبی | New Zealand National Party |
ئایین | Presbyterianism |
خەڵاتەکان | Distinguished Companion of the New Zealand Order of Merit، Dame Companion of the New Zealand Order of Merit، New Zealand Suffrage Centennial Medal 1993 |
جێنی شیپلی (بە زمانی ئینگلیزی: Jenny Shipley؛ لە دایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٥٢)[١] ژنە سیاسەتوانی نیوزلاندییە، ئەو لە ماوەی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧ تاکوو ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ بوو بە ٣٦ەمین سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند.[٢] ئەو یەکەمین ژنە لە مێژووی نیوزیلاند ببێتە سەرۆک وەزیران، ھەروەھا یەکەمین ژنە ببێتە سەرۆکی پارتی نیشتمانیی نیوزیلاند. ئەو لە ماوەی ١٥ی ئابی ١٩٨٧ تاکوو ٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٢، لە دوو خولی جیاوازدا بووە ئەندام لە پەرلەمانی نیوزیلاند.[٣][٤]
جێنی شیپلی لە ساڵی ١٩٧٥ پەیوەندی کرد بە پارتی نیشتمانیی نیوزیلاند. لە ساڵی ١٩٨٧، کاتێک تەمەنی ٣٥ ساڵان بوو ئەوا بووە ئەندام پەرلەمان لەڕێی حیزبەکەیەوە. لە ساڵی ١٩٧٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ بێرتۆن شیپلی کرد، ئەوان بەیەکەوە دوو منداڵیان ھەیە.[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێنی شیپلی تێدایە. |