ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کۆمەڵەی بانگەشە و چاکسازی ئێران | |
---|---|
سەرکردە | عەبدولرەحمان پیرانی |
دامەزراندن | ١٩٧٩ |
شوێنگەی سەرەکی | تاران |
ئایدۆلۆژیا | نەتەوەخوازیی کوردی، ئیسلامیزم |
ماڵپەر | |
islahweb.org |
فیکری ئیخوان موسلمین کە بە ھۆی ئاوارە بوونی دەیان کەس لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە لە وڵاتی میسر بە ھۆی ڕێژیمی تۆتالیتێرو چەپی جەماڵ عەبدولناسر و ھەر وەھا بە ھۆی ئەو قوتابیانەی کە بۆ خوێندنی زانستە شەرعیەکان دەچوونە میسر، بۆ نموونە کەسانێکی وەکوو ئەمجەد زەھاوی و شێخ محەممەد سەووافەوە ھاتە عێراق و کوردستانی باشوور و لەوێشەوە لە ڕێگەی چەند فەقییەکی مەریوانی و پاوەیی کە لە کۆتایی شەستەکانی زایینی و ھەفتاکاندا لەوێ، دەیانخوێند، ھاتە کوردستانی ئێرانەوە، دیارە ئەو چەند کەسە ئیخوانیە کە ھاتنەوە بۆ کوردستانی ڕۆژھەڵات، لەگەڵ کەسایەتی ئەحمەد موفتیزادە ئاشنا دەبن و بە پاراستنی شوناسی فیکری خۆیان، ھاوڕێ لە گەڵ کاک ئەحمەد دەست بە دەرس ووتنەوە لە مەدرەسەی قورئانی مەریوان دا دەکەن و کاک ئەحمەد ڕێزێکی زۆریان لێدەگرێ و ئەوانیش کاک ئەحمەدیان لە لا زۆر گەورە دەبێو لە خزمەتی دا دەبن. لە پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دوای ئەوە کە مەکتەبی قورئان لەگەڵ شۆڕش دەکەوێو دواتر کاک ئەحمەد بە ھاوکاری ناسر سوبحانی وەک دیارترین سیمایی ئیخوانیو مەولەوی عەبدولعەزیز مەلازادەی بەلووچو چەندین کەس لە زانایانی ئایینی کەمەنەتەوەکانیتری سووننی ئێرانی، شۆڕای ناوەندی سوننەت (واتە شمس) بۆ داکۆکی لە مافەکانی سووننەمەزھەبەکانی ئێران لە ڕێژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوودا دادەمەزرێننو بۆ ئەم مەبەستە دوو کۆنگرە پێک دێنن؛ یەکەمیان لە تاران و دوھەمیان لە کرماشان دەبەسترێ.
بە ھەر حاڵ لە ساڵی ١٣٦١ لەلایەن دەوڵەتی کۆماری ئیسلامییەوە، بڕیار دەدرێ کە کاک ئەحمەد لەگەڵ ٢٠٠ کەس لە زانایان دەسگیر بکرێن. سەرەنجام کاک ئەحمەد لە تاران دەگیرێ و کاک ناسر کە وەکوو ھاوکار و دۆستی زۆر نیزیکی کاک ئەحمەد بوو، لە مەریوان دەبێ، وەبەر دەست ناکەوێ. ناسر سوبحانی لەو ساتەوە تا کاتی تیرۆرکردنی بۆ ماوەی ٨ ساڵ ژیانی نەھێنی خۆی دەس پێدەکاو تا کۆتایی ژیانیشی لە دیتنی دەڤەرو گووندی خۆیان (دوریسان) بێبەش دەبێ.
سەرەتا ئیخوانیەکان لەبەر ئەوەی کە لەگەڵ مەکتەبی قورئان، دووبەرەکی ساز نەبێ، ھەموویان لە خزمەتی بەرنامەکەی کاک ئەحمەد دا دەبن، ھەر بۆیەش زۆرێک لە ئەندامانی شووڕای مەکتەب، دوای گیرانی کاک ئەحمەد و یارانی لە ئەندامانی ئیخوان بوون، بۆ وێنە ناسر سوبحانی (بە پاراستنی شوناسی جەمعی خۆی) ھەزار ڕۆژی تەواو سەپەرەشتی شووڕای مودیریەتی مەکتەبی قورئانی لەئەستۆ دابووە.
دوای ئەوەی کە گیروگرفتەکانی ناوخۆی مەکتەب ڕەھەندێکی ئاڵۆزتریان پیا کرد، کاک ناسر و باقی ھاوڕێیانی لە شووڕای مەکتەبی قورئان ھاتنە دەرەوەو ئیخوانیەکانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی ١٣٦٤وە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بە ڕێخستنێکی نوێو بە ڕێبەرایەتێکی نوێ، کارو تێکۆشانی خۆیان لە پێشدا لە کوردستان و دواتریش لە ھەموو ئەو ناوچانەی ئێران کە سووننی لێن، درێژە پێدا. ئاشکرایە ئەو جەماعەتە لە سەرەتاوەو لە ڕووی مێژوویەوە بە ناوی ئیخوانولموسلمینی ئێران ئیشیان دەکرد و مەنھەجی فیکریانو بەرنامەی کاریان (سەرچاوەکانی دەرس و شێوازی کارو دەعوەیان) وەرگیراو لە ئیخوانی کوردستانی باشوور بووە، کە دیارە ئەوانیش بە ئاوارەیی ھاتبوونە ڕۆژھەڵات و ماوەی دە ساڵ لە ئێران مانەوەو ئیشێکی زۆریان لەم پێناوە دا کرد.
سەرەکیترین کەسایەتی ئیخوانی لە ئێران واتە کاک ناسر سوبحانی لە ڕۆژی ١٦/٣/١٣٦٨ لە شاری سنە دەسگیر کرا کە بوو بە ھۆی نارەزایەتی ھەموو لایەنە ئیسلامیەکانی دەرەوەی وڵات و نارەزایەتی ناوخۆیی زانایانی ئەھلی سووننەتی ئێرانو نووسینی تۆماری نارەزایەتی کە بە ئیمزای چل کەس لە زانا بەناوبانگەکانی سووننە گەیشت، بەڵام مخابن ئەم زانا گەورەیە لە تەمەنی ٣٩ ساڵی دا بە بێ ھیچ تاوانێکی دیاریکراو، بە بێ ئەوەی مافی دیفاعی یاسایی لە خۆی پێبدرێ، دوای نۆ مانگ زیندانی ئینفرادی، لە شاری سنە لە سێدارە دراو، کاربەدەستان دوای ماوەیەک دەستەودەست پێکردن بە کەسو کارو ھاوڕییانی سەرەنجام، گۆڕێکیان لە گۆڕستانی شاری قوروە دیاری کردو پیشانی کەسو کاریان دا.
لە دوای ئەم کارەساتە دڵتەزێنە، قۆناغی نەھێنی کاری ئیخوان کۆتایی پێھاتو ئیخوان کەوتنە جمووجۆڵی ئاشکرا لە لایەن حوکومەتەوە، گەرچی لە دەستدانی رێبەرێکی بلیمەتی وەکوو ناسر سوبحانی خەسارێکی گەورە بوو بۆ ئیخوان و زەبرێکی کاریگەر و گورچووبڕی لەم بزووتنەوە دا؛ بەڵام لە ئاکامدا بوو بە مایەی بڵاوبوونەوەی بیری ئەم کاک ناسر کە لە ماوەی ئەم ھیبەتیو ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە بە گشتی کرد و تووانی زیاتر لە ھەزار کاسێت بە سێ زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی لە بواری زانستە شەرعییەکانی وەکوو زانستی حەدیس، تەفسیرو راڤەی قورئان، ئوسوڵی فیقھ، کەلامی ئیسلامی، زانستی فێقھی، مەسەلە سیاسیایەکان و ھتد دا تۆمار بکا. بێگوومان، کاک ناسر لەو کەسانەیە کە چەشنە نبووغێکی تێدا بووەو زۆر داھێنانو ئیجتیھادی نوێی لەم بوارگەلی جۆربەجۆر، پێشکەش بە قوتابخانەی بیری ئیسلامی ھاوچەرخ کردوەو بە شایەتی زۆرێک لە زانا پایەبەرزەکان بۆ وێنە دوکتۆر قەرەزاوی، محەممەد ئەحمەد راشد، خاوەنی لێھاتوویەکی کەموێنەی ئیجتیھادیی بووە.
ھەر چەند کە ناسریش لە سەرەتاوە تا رادەیەکی باش لە ژێر کاریگەری فیکری سەید ئەبولئەعلا مەودوودی و سەید قوتب بەتایبەت لە بواری عەقیدە (مصطلحات اڵاربعة) دا بووە، بەڵام ئەوە نەبووتە ھۆی ئەوەی کە خۆی کەسایەتێکی سەربەخۆیی زانستی نەبێو لە زۆر بوار دا، لە بۆچوونەکانی ئەوانیش رەخنەی گرتووە!
بە ھەر حاڵ لە ساڵی ١٣70ھەتاوییەوە تێکۆشانی ئیخوانیەکان لە زیاتر لە ١٢ پارێزگای سووننی نشین درێژەی پێدرا و لە دوای شەھیدبوونی کاک ناسر، مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی وەکوو بەرپرسی یەکەمی جەماعەت لە لایان صلاح الدین محمد بھاءالدین دیاری کرا، لەدوای ھاتنە سەرکاری ڕێفۆرمخوازانی ناو ڕێژیم بە سەرۆکایەتی محەممەد خاتەمی لە ٢ی جۆزەردانی ١٣٧٦ کە ھاوڕێ بوو لەگەڵ کرانەوەیەکی زیاتری کەشو ھەوای سیاسی ئێران گەڵالەو پەیرەو پڕۆگرامی نێوخۆیی جەماعەت پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران کراو داوای بە فەرمی بوونی یاساییو تێکۆشانی تابلۆداریان وەکوو جەماعەتێکی فەرھەنگی- سیاسی یاسایی لە دەوڵەتی داواکەرانی چاکسازی کرد، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە بێوڵام ماوەتەوە.
ئەم جەماعەتە لە ساڵی ١٣٨٠دا تووانی یەکەمین کۆنگرەی خۆیو دواجار لە خەرمانانی ساڵی١٣٨٥ کۆنگرەی دوھەمی خۆی بگرێ، دیارە لە ھەر دووک کۆنگرەش دا، پیرانی وەکوو ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ھەر لە کۆنگرەی یەکەمدا بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، ناوی جەماعەت لە ئیخوانولموسلێمینی ئێران بۆ «جەماعەتی دەعوەتو ئیسلاحی ئێران» گۆڕدرا. بەڵام ئەو نێوگۆڕێنە تەنیا ڕواڵەتیو مەسڵەحەتی سیاسی نەبوو بەڵکوو بە باوڕی من ئەم جەماعەتە توانوێتی لە ڕواڵەتی چەپ و ئیسلامی شۆڕشگێڕ کە باڵی بەسەر ھەموو لایەنەکان بە ئیسلامی نائیسلامیەوە داکێشابوو، بێتە دەرێو بە ئاراستەیەکی سەردەمیانەو زانستیدا بکەوێ، ئەو دگەردیسیەکە لە دە ساڵیی رابردوو دا لەم کۆمەڵەیەدا بەدی دەکرێ، ئاماژەیە بۆ خۆگونجاندنێکی زێدەتر لە گەڵ واقیعی سیاسیو کۆمەڵایەتی. ئێستاکە ئەو جەماعەتە خاوەنی پڕۆژەیەکی ئێرانی- کوردستانی تایبەتی خۆیەتیو حەول دەدا خۆی لەگەڵ تەعددودیەتو مافی مرۆڤ، دێمۆکڕاسی، ئازادیە گشتیەکان و ھەموو بەھا سەردەمیەکاندا بە لەبەر چاو گرتنی بنەما فیکریە ئیسلامیەکانی خۆی، بگوونجێنی. ئەوان خۆیان بە خزمەتکاری ھەموو گەلانی سووننی ئێران دەزاننو لە بوارە جیاجیاکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، فەرھەنگی، ئابوورێ بەپێی وزەو ڕێژەی ئەندامانو لایەنگرانی خۆیان خزمەت دەکەن.
ئەو جەماعەتە زۆر گرنگیی بە پەروەردەی ئەندامانی خۆی دەدا، ڕێزی ھەموو حیزبو لایەنەکان، دەگرێو ئامادەی ھاوکاری لەگەڵیانە. خۆی بە بەدیلی کەسو لایەنێک نازانێو جێگەش بە کەس تەنگ ناکاتەوە، تا رادەیەکی باش تووانیوێتی ببێتە بەشێک لە خەڵکو خەڵک بە ھیی خۆیانی بزاننو ڕێز لە ئەندامانی بگرن، ھەرچەند ھێشتا زۆری ماوە تا ببێتە بزووتنەوەیەکی گشتیی لە ھەموو گووندو شارەکانی وڵات.
لە ئاماژەو بڵاوکراوە فەرمیەکانیاندا، بە کورتی بۆچوونیان سەبارەت بە خەڵک، کۆمەڵگەو مەسەلە جەوھەریەکان بریتین لە: