جەیشولعەدل

جەیشولعەدل
ئاڵای جەیشولعەدل
ماوەی چالاكی٢٠١٢‒ئێستا
سەرکردەسەڵاحەددین فارووقی 
ناوچەکانی چالاکی ئێران،  پاکستان
ئایدۆلۆژیاناسیۆنالیزمی بەلۆچی
جیاخوازی
دژە ئێرانیبوون
دژە‒خومەینیزم
دۆخچالاک

جەیشولعەدل، یان جەیش ئەلعەدل[١] (بە عەرەبی: جيش العدل، واتا: سوپای دادپەروەری؛ بەلوچی: جئیش الئدل)، ڕێکخراوێکی چەکداری سوننە و جوداخوازی بەلوچییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران چالاکییەکانی ئەنجام دەدات، کە تێیدا چڕبوونەوەیەکی بەرچاوی بەلوچییە سوننەکان لەو ناوچەیە بوونی ھەیە، ھەروەھا سنووری لەگەڵ پاکستاندا ھەیە.[٢][٣]

ئەم گرووپە بەرپرسیارێتی خۆی لە چەند ھێرشێک بۆ سەر ھێزی سەربازی لە ئێران گرتووەتە ئەستۆ.[٤] گرووپەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە گرووپێکی جوداخوازە و خەبات بۆ سەربەخۆیی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان و مافی زیاتری خەڵکی بەلوچ دەکەن.[٥][٦] ھەروەھا ئەم گرووپە پەیوەندیی لەگەڵ ئەنسارولفورقان ھەیە، کە گرووپێکی تری چەکداری سوننەی بەلووچە، و لە ئێران چالاکی دەکەن. سەڵاحەددین فاروقی سەرۆکی ئێستای جەیشولعەدلە؛ براکەشی ئەمیر ناروویی لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان کوژرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «- IRAN'S SUPPORT FOR TERRORISM WORLDWIDE». www.govinfo.gov. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «US Re-Designates Iran Separatist Sunni Militant Group As 'Terrorist'». Radio Free Europe / Radio Liberty (بە ئینگلیزی). ٣ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Iran Spotlight: Sunni Insurgents Jaish ul-Adl Warn Tehran To End "Crimes Against Oppressed Peoples Of Iran, Syria"». EA WorldView (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Sunni Group Takes Credit for Attack That Killed 14 Iranians | Iran Pulse: Must-Reads from Iran Today». web.archive.org. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. ^ «Border Insecurity Hits Iran Amid Minority Crackdown». Voice of America (بە ئینگلیزی). ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «Suicide Attack Kills 27 Members of Iran's Revolutionary Guards». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە 2024-01-18 ھێنراوە.