جەیمس دانیاڵ مادیسۆن (لەدایکبووی ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزیە کە وەک ناوەندی هێرشبەر یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ یانەی لیستەر سیتی.
مادیسۆن دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لەگەڵ کۆنڤێنتری سیتی پێش ئەوەی بچێتە نۆرویچ سیتی لە ساڵی ٢٠١٦. وەرزی ٢٠١٦-١٧ی بەسەر برد بە خواستن لە یانەی سکۆتلەندی ئابێردین. لە یەکەم وەرزیدا لە نۆرویچ، مادیسۆن ناوی هەبوو لە پێکهاتەی ساڵی چامپیۆنشیپ و تیمی وەرزی ئی ئێف ئێڵ. لە ساڵی ٢٠١٨ گواسترایەوە بۆ یانەی لیستەر سیتی.
مادیسۆن لە ساڵی ٢٠١٧ تا ساڵی ٢٠١٩ لە ئاستی خوار ٢١ ساڵیدا بۆ ئینگلتەرا یاری دەکرد و تەنیا یەک یاری بۆ پێکهاتەی یەکەم لە ٢٠١٩ ئەنجامدا.
مادیسۆن لە کۆنڤێنتری لە ڕۆژئاوای میدلاندس لە ئینگلتەرا لەدایکبووە و گەورە بوو.[١] لە ڕێگەی باپیرییەوە بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی هەیە.[٢]
مادیسۆن چووە لاوانی کۆنڤێنتری سیتی و لە وەرزی ٢٠١٣-١٤ ناوی لە تیمی یەکەمدا زیادکرا، هەرچەندە هیچ یارییەکی نەکرد.[٣] لە مانگی ئابی ٢٠١٤ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە دۆڕاندنیان لە جامی خولدا ٢-١ بەرامبەر کاردیف سیتی.[٤] مادیسۆن یەکەمین یاری خۆی لە خولدا ئەنجامدا، دووبارە وەک یەدەگ، لە دۆڕاندنیان ٣-١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر بریستۆڵ سیتی و یەکەم یاری لە خولدا بە شێوەی سەرەکی لە یاری دواتردا بوو بەرامبەر ئۆڵدام ئەتلێتیک. یەکەم گۆڵی لە خولدا تۆمارکرد لەو یاریەدا، بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ لە نیوەی یەکەمدا، کاتێک شینەکان یاریەکەیان دۆڕاند.
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، مادیسۆن یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی واژۆ کرد، بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو، بەڵام لە بەشی زۆری وەرزی ٢٠١٤-١٥ دورکەوتەوە دوای ئەوەی لە دۆڕاندنیان لە ڕۆژی بۆکسینگ دەی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دواتر توشی پێکانی پشت هات.[٥][٦][٧]
مادیسۆن لە ١ی شوباتی ٢٠١٦ گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لەگەڵ یانەی نۆرویچ سیتی واژۆ کرد، بەڵام دەستبەجێ بە خواستن گەڕێندرایەوە بۆ کۆنڤێنتری سیتی بۆ تەواوی وەرزی ٢٠١٥-١٦.[٨]
مادیسۆن یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی نۆرویچ ئەنجامدا لە جامی ئی ئێف ئێڵ بەرامبەر یانەکەی پێشووی یانەی کۆنڤێنتری لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٦.[٩] لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦، مادیسۆن بە خواستن درا بە یانەی سکۆتلەندی ئەبێردین بۆ نیوەی یەکەمی وەرزی ٢٠١٦-١٧.[١٠] یەکەمین یاری خۆی وەک یەدەگ بەشداری کرد بەرامبەر ئینڤەرنێس کالیدۆنیا تیستڵ ، پاشان لە یاری داهاتووی دا بە شێوەی سەرەکی یاریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣-١ بەرامبەر دوندێ.[١١] دواتر گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد لە کۆتا خولەک بەرامبەر ڕەنجەرس لە ٢٥ی ئەیلوول.[١٢]
دوای گەڕانەوەی لە ماوەی خواستنەکەی لە ئەبەردین، مادیسۆن لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٧ یەکەمین یاری خۆی بۆ نۆرویچ ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە نیوەی دووەمدا هاتە یاریگا و گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣-١ بەرامبەر پرێستۆن نۆرس ئیند لە دیپدەیڵ (یاریگا). مادیسۆن گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە حوزەیراندا واژۆ کرد.[١٣] لەگەڵ گەیشتنی ڕاهێنەری نوێ دانیال فارک، مادیسۆن لە وەرزی ٢٠١٧-١٨ بە شێوەی ئاسایی دەست پێکرد و خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی نۆرویچ سیتی وەرگرت لە کۆتایی وەرزەکەدا، لەگەڵ پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو بۆ وەرزی چامپیۆنشیپ[١٤].[١٥][١٦]
مادیسۆن لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی واژۆ کرد کە ئاماژە بە بڕەکەی نەکرا بەڵام وا چاوەڕوان دەکرا لە نزیکەی ٢٠ ملیۆن پاوەند بێت.[١٧] یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە خولی پریمەرلیگ لە ١٨ی ئابدا لە بردنەوەی ٢-٠ بەرامبەر یانەی وۆڵڤەرهاپتۆن واندەرس.[١٨] دوای دەستپێکێکی سەرنجڕاکێش بۆ یانەکە و تۆمار کردنی گۆڵ لە دوو یاری یەک بە دوای یەک، لە ڕێگەی لێدانە وەستاوەکان، دژی بۆرنمۆس و هودەرسفیڵد تاون.[١٩] لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠، گرێبەستێکی نوێی چوار ساڵەی لەگەڵ لیستەر واژۆ کرد.[٢٠]
لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، مادیسۆن گۆڵێکی تۆمارکرد لە دەرەوەی هێڵی سزا لە بردنەوەی ٥-٢ بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولدا کە دواتر بە جوانترین گۆڵی مانگی پرێمیەرلیگ هەڵبژێردرا.[٢١][٢٢]
لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١، مادیسۆن یەکێک بوو لەو سێ یاریزانەی کە لە پێکهاتەی لیستەر دورخرانەوە بەرامبەر وێستهام یونایتد لە دوای ئەوەی یاساکانی کۆڤید-١٩یان شکاندبوو.[٢٣]
مادیسۆن لە مانگی ئازاری ٢٠١٦ لە پێکهاتەی خوار ٢١ ساڵانی ئینگلتەرا داندرا ، بەڵام بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یاری بکات.[٢٤][٢٥] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا بۆ یەکەمین جار بانگهێشتی پێکهاتەی خوار ٢١ ساڵی ئینگلتەرا کرا و یەکەمین یاری خۆی بەرامبەر ئۆکرانیا ئەنجامدا لە چامپیۆنشیپ ئەوروپی خوار ٢١ ساڵانی ٢٠١٩.[٢٤][٢٦] لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بۆ پێکهاتەی سەرەکی بانگهێشت کرا بۆ یاریەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر کڕواتیا و ئیسپانیا.[٢٧]
لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٩، مادیسۆن لە پێکهاتەدا هەبوو کە بەشدار بوون لە چامپیۆنشیپ ئەووروپی خوار ٢١ ساڵانی ٢٠١٩[٢٨] یەکەم گۆڵی بۆ وڵاتەکەی تۆمارکرد لە یاریەکدا کە ٣-٣ بەرامبەر بوون لەگەڵ کڕواتیا لە یاریگای سان مارینۆ لە ٢٤ی حوزەیران.[٢٩]
مادیسۆن لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بەهۆی نەخۆشییەوە لە پێکهاتەی یەکەمی وڵاتەکەی کشایەوە.[٣٠] دواتر بینرا کە سەردانی گازینۆ دەکات، هەرچەندە هەڵسوکەوتەکانی لەلایەن ڕاهێنەری یانەکەی براندان ڕۆجەرزەوە بەرگری لێکرا.[٣١] مادیسۆن یەکەمین یاری خۆی بۆ ئینگلتەرا ئەنجامدا لە ١٤ی تشرینی دووەم کاتێک بە یەدەگ لە جێگەی ئەلێکس ئۆکسلەید-چامبەرلین هاتە یاریگاوە لە خولەکی ٥٦ی لە بردنەوەی ٧-٠ بەرامبەر مۆنتێگرۆ لە چامپیۆنشیپ یۆرۆ ٢٠٢٠.[٣٢]
مادیسۆن و هاوبەشەکەی، کەنەدی ئەلێکسا، کوڕێکیان لەدایک بوو بە ناوی لیۆ لە تەممووزی ٢٠٢١.[٣٣] باوکی ڕۆحی لیۆ هاوتیمی پێشووی مادیسۆنە لە لیستەر بێن چێلوێل.[٣٤]
یانە | وەرز | لیگا | جامی نیشتیمانی | جامی لیگا | ئەوروپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دابەشکردن | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | ||
کۆنڤێنتری سیتی | ٢٠١٣-١٤ | خولی پلە یەک | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | - | 0 | 0 | 0 | 0 | |
٢٠١٤-١٥ | خولی پلە یەک | ١٢ | 2 | 1 | 0 | 1 | 0 | - | ٤ | 0 | ١٨ | 2 | ||
٢٠١٥-١٦ | خولی پلە یەک | ٢٣ | 3 | 0 | 0 | 1 | 0 | - | 0 | 0 | ٢٤ | 3 | ||
کۆی گشتی | ٣٥ | 5 | 1 | 0 | 2 | 0 | - | ٤ | 0 | 42 | 5 | |||
نۆرویچ سیتی | ٢٠١٦-١٧ | چامپیۆنشیپ | 3 | 1 | 0 | 0 | 1 | 0 | - | - | ٤ | 1 | ||
٢٠١٧-١٨ | چامپیۆنشیپ | ٤٤ | ١٤ | 2 | 0 | 3 | 1 | - | - | ٤٩ | ١٥ | |||
کۆی گشتی | ٤٧ | ١٥ | 2 | 0 | ٤ | 1 | - | - | 53 | ١٦ | ||||
نۆرویچ سیتی خوار ٢٣ ساڵان | ٢٠١٦-١٧ | - | - | - | - | - | ١ | 1 | 1 | 1 | ||||
ئەبێردین (خواستن) | ٢٠١٦-١٧ | خولی نایابی سکۆتلەندا | ١٤ | 2 | - | 3 | 0 | - | - | ١٧ | 2 | |||
لیستەر سیتی | ٢٠١٨-١٩ | پرێمیەرلیگ | ٣٦ | 7 | 1 | 0 | 1 | 0 | - | - | ٣٨ | 7 | ||
٢٠١٩-٢٠ | پرێمیەرلیگ | ٣١ | ٦ | 2 | 0 | 5 | 3 | - | - | ٣٨ | ٩ | |||
٢٠٢٠-٢١ | پرێمیەرلیگ | ٣١ | ٨ | ٤ | 1 | 1 | 0 | ٦ | 2 | - | 42 | ١١ | ||
٢٠٢١-٢٢ | پرێمیەرلیگ | ٣٥ | ١٢ | 2 | 1 | 2 | 1 | ١٣ | ٤ | ١ | 0 | 53 | ١٨ | |
٢٠٢٢-٢ | پرێمیەرلیگ | 3 | 2 | 0 | 0 | 0 | 0 | - | - | 3 | 2 | |||
کۆی گشتی | ١٣٦ | ٣٥ | ٩ | 2 | ٩ | ٤ | ١٩ | ٦ | 1 | 0 | ١٧٤ | ٤٧ | ||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ٢٣٢ | ٥٧ | ١٢ | 2 | ١٨ | ٤ | ١٩ | ٦ | ٦ | 1 | ٢٨٧ | ٧١ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یاریەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئینگلتەرا | ٢٠١٩ | 1 | 0 |
کۆی گشتی | 1 | 0 |
لیستەر سیتی
تاکەکەسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمس مادیسۆن تێدایە. |