حکوومەتی ژاپۆن 日本国政府 | |
---|---|
Polity type | Unitary parliamentary constitutional monarchy |
دەستووری | دەستووری ژاپۆن |
یەکخستن | ١٨٨٥ |
Legislative branch | |
ناو | National Diet |
Meeting place | National Diet Building |
ئەنجوومەنی باڵا | |
ناو | House of Councillors |
Lower house | |
ناو | House of Representatives ئەنجومەنی نوێنەران |
Executive branch | |
Head of State | |
ناونیشان | ئیمپڕاتۆر |
لەئێستادا | ناروھیتۆ |
Head of Government | |
ناونیشان | سەرۆک وەزیران |
لە ئێستادا | فومیۆ کشیدا |
Appointer | ئیمپڕاتۆر |
Cabinet | |
Name | کابینەی ژاپۆن |
Leader | سەرۆک وەزیران |
Appointer | سەرۆک وەزیران |
Headquarters | Prime Minister's Official Residence |
Judicial branch | |
دادگای باڵای ژاپۆن | |
Seat | چیۆدا، تۆکیۆ |
جکوومەتی ژاپۆن (日本国政府,، نیھۆن کۆکو-سێیفو یان نیپۆن کۆکو-سێیفو) حکوومەتێکی ناوەندی ژاپۆنە، تێیدا لقەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و بەرێوەبردن حکوومەتەکە بە شێوەیەکی یاسایی دەڕوات کە لەلایەن ژاپۆنەوە دامەزرێنراوە لە ١٩٤٧، ویلایەتێکی یەکگرتووە کە تێیدا چل و حەوت ناوچەی بەرێوەبەری ھەیە، و ئیمپڕاتۆریش سەرۆکی ویلایەتەکەیە ڕۆلی ئیمپڕاتۆر ڕۆلێکی ناونیشانییە و ھیچ دەسەڵاتێکی ڕەھای نییە کە پەیوەندیدار بێت بە حکوومەتی ژاپۆن و کاریگەری لەسەری دروست بکات،[١] لەجیاتی ئیمپڕاتۆر وەزیرەکانی حکوومەت و سەرۆک وەزیرانی وڵات سەرۆکی حکوومەتن و بڕیار و یاسادانان و جێبەجێکردن لە وڵات دادەنێن کە پەیوەندیدارە بە خزمەتکردنی ژاپۆن و خەڵک.[٢][٣] بەڵام ھەرچۆنێک بێت خێزانی شاھانە ڕۆلێک و ناونیشانێکی فەرمی لە وڵات ھەڵدەگرن و ناونیشانی ئیمپڕاتۆر لە یەکەم ئیمپڕاتۆر جینمو تا ئێستاش وەک ناو ماوەتەوە.[٤][٥]
بەشی یاسایی وڵاتەکە دەبێت بە دوو بەش ئەنجومەنی باڵا کۆنسوولەکان، ئەنجومەنی خواروو نوێنەرەکان، ئەندامەکانی بە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی دەنگدانەوە لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێردرێن، دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنیان ھەیە لەژێر یاسادا.[٦] شێوازی بەرێوەچوونی وڵاتەکە دەسەڵاتی ڕەھایە لەژێر یاساکانی وڵات کە لەلایەن ئەنجومەنەوە دادەنرێت، دادگای باڵا و دادگاکانی سەرووتری خۆی دەسەڵاتی دادپەروەری و جێبەجێکردنی تەواویان ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، و سەربەخۆن لە ھەر لقێکی یاسایی و جێبەجێکاری،[٧] دادوەرانی وڵات لەلایەن کابینەوە ھەڵدەبژێردرێن و ھەرگیز ناتوانرێ لاببرێن لە ڕێگەی بڕیاری جێبەجێکارییەوە مەگەر بەھۆی لادان لە یاسایەوە یان چەن حاڵەتێکی دیاریکراوی فەرمی لە وڵات.
پێش سەردەمی مێیجی ژاپۆن لەلایەن زنجیرە شۆگنەکانەوە فەرمانڕەوایی دەکرا لەو سەردەمەدا شۆگنەکانی وڵات دەسەڵاتێکی فەرمیان ھەبوو بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەجیاتی ئیمپڕاتۆری وڵات[٨] شۆگنەکان کەسایەتییەکی سەربازی بوون لە وڵات کە پلەکانیان لەگەڵ پلەی ژەنەڕال یەکسانە. ئەگەرچی ئیمپڕاتۆر لەو سەردەمەدا ڕۆلێکی ناوەکی ھەبوو ئەویش ئەوە بوو لەکاتی ھاتنە سەر پێگەی شۆگنێک دەبوایە ئیمپڕاتۆر ڕێزلێنان و بەفەرمی بوونی ناونیشانەکەی بکات، ئیمپڕاتۆرەکانی ئەو سەردەمە ھیچ کاریگەرییەکیان نەبووە لە بەڕێوەبردنی وڵات.[٩] ئەم جۆرە ڕۆلە یەکسانە بە ڕۆلی سەرۆک لە وڵات کە کاری فەرمی ئەوەیە سەرۆک وەزیرانی وڵات بە فەرمی بکات و ھەڵیبژێرێت بۆ چوونە سەر ئۆفیسەکەی[١٠]
ڕێفۆرمەکانی مێیجی لە ١٨٧٢ وای لە شۆگن تۆکوگاوا یۆشینۆبو کرد کە پەسەندی بێت بەوەی بکەوێتە ژێر فەرمانەکانی ئیمپڕاتۆری ئەوسا،[١١] لە ١٨٨٩ سیستمێکی نوێ بەناوی چاکسازییەکانی مێیجی لە وڵات دەرچوو ئەویش سیستمی بە یاسابوونی وڵات بوو بۆ پتەوکردنی وڵات و گونجاندنی لەگەڵ شێوازی بەڕێوەچوونی یاسایی لە نەتەوەکانی ڕۆژاوا، ئەمەش وای کرد بۆ یەکەمجار لە ئاسیا سیستمی پەرلەمانی دروست بێت. لەو کاتەدا ئەمە وای کرد تێکەڵەیەک لە ھەردوو سیستمی پاشایەتی دەستووری و پاشایەتی ڕەھا دروست بێت کە بەڕێوەبەرییەکی سەربەخۆی لێ دروست بوو، و وێنەدانەوەی شێوازی بەرێوەبەردنی ئەوسای پروسیا بوو. .[١٢][١٣]
شێوازێکی بەڕێوەبەردنی نوێ بەناوی کازۆکو دامەزرا کە ستایل و شێوازی بەڕێوەبەردنی دادگایی پێشووتری سەردەمی ھێیانی لەخۆگرتبو کە وەک سیستمی دەرەبەگایەتی دایمیۆ و ئەوانەی لەژێر شۆگنەکان کاریان دەکرد.[١٤] ھەروەھا بەشێکی تری شاھانەی لێ دامەزرا بەناوی ئەنجومەنی نوێنەران و (ھاوشانەکان)، ئەندامانی ئەنجومەنی ھاووشانەکان لە خێزانی شاھانە دەبوون و لەوێوە ھەڵدەبژێردران، کازۆکو و ئەوانی تر لەلایەن ئیمپڕاتۆرەوە دەپاڵێوران بۆ ئۆفیس[١٥] ئەمەش لەکاتێکدا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران تەنھا پیاوان مافیان ھەبوو بە ڕاستەوخۆیی ھەڵیان بژێرن و بەشداری لە دەنگدانەکە بکەن[١٦]
جگە لەو ڕاستییەی کە جیاوازییەی لە نێوان چاکسازییەکانی ئیمپڕاتۆر مێیجی و لقی پێشووتری دەسەڵاتی جێبەجێکاری ھەبوو، ئەو حەزوو خولیایەی لە سەردەمی چاکسازیەکە دروست بوو وای کرد کێشە بۆ وڵات دروست بوو[١٧] ئەوە بوو لە تەممووزی ١٩١٢ بە مردنی ئیمپڕاتۆر مێیجی کارەساتێکی گەورەی سیاسی لە وڵات ڕوویدا لە نێوان ئەوانەی لە پایەکانی دەسەڵات بوون، ئەوە بوو چاکسازییەکانی مێیجی بووە ھۆی ئەوەی پێگەی سەربازی لە وڵات بەسەر خەڵک بەرز بێتەوە ئەمەش بەو مانایە دەھات سوپای وڵات دەیتوانی کاریگەری بەسەر کردار و بەرێوەبەرایەتییەکانی وڵاتەوە ھەبیت و ڕاھێنانی دەسەڵات بکات.[١٨]
دوای جەنگی جیھانی دووەم دەستووری ئەمڕۆی ژاپۆن بەفەرمی دامەزرا، کە دەسەڵاتی خێزانەی شاھانەی سنووردار کرد و دیموکراسییەتی لە وڵات دامەزراند.[١٩]
لە ٢٠٢٠ بەدواوە، لە سەردەمی کۆڕۆنا ڤایرۆس کێشەیەکی بەڕێوەبەری لە وڵات دروست بوو، پەیمانگای لێکۆلینەوەی ژاپۆن لە لێکۆلینەوەیەکی دا ئەوەی خستەڕوو کە ئەو داواکارییانەی وەزارەتەکان پێویستە جێبەجێی بکەن بە ئۆنڵاین تەنھا کەمێکی دەکرێت ئەمەش بەھۆی ئەوەی لە ژاپۆن لە سەردەمی کۆڕۆنا چوونە دەرەوە و نزیکبوونەوە قەدەغە کرابوو بۆیە کردارە یاسایییەکان کرابوون بە ئۆنڵاین. لە لێکۆلینەوەکە ئاماژە بەوە دراوە تەنھا ٧٫٥٪ کردارە یاسایییەکان جێبەجێ کراوە (٤٫٠٠٠ لە ٥٥٫٠٠٠) کە ٧٫٨٪ بەر وەزارەتی دارایی دەکەوێت، ٨٪ بەر وەزارەتی کارووبارەکانی ناوەخۆ و پەیوەندییەکان، و تەنھا ١٫٣٪ بەر وەزارەتی کشتووکاڵ دەکەوێت و بە ئۆنڵاین کردار و داواکارییە یاسایییەکان ناتوانن وەکوو خۆیان مافیان پێبدرێت و جێبەجێ بکرێن.
لە ١٢ شوباتی ٢٠٢١، تێتسوشی ساکامۆتۆ وەک وەزیری تەنھایی پەیوەندیدار بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان و گرووپ و جێندەرەکانی کۆمەڵگا دامەزرا.[٢٠]
ئیمپڕاتۆری ژاپۆن (天皇) سەرۆکی خێزانەی شاھانە و ھەروەھا بەشێوەی ناونیشان سەرۆکی وڵاتە. ئیمپڕاتۆر لە دەستووردا ئاماژەی پێدراوە کە ببێت بە ھێمای «وڵات و یەکخستن و پێکەوەنانی گەل» بێت،[٦] ھەرچۆنێک بێت دەسەڵاتەکانی ئیمپڕاتۆر سنووردارن و بەرێوەبەری جێبەجێکاری وڵات نییە تەنھا بەشێوەی ناونیشان چەن پێگەیەکی لە وڵات ھەیە، بەپێی وتاری چوارەم لە دەستووری ژاپۆن ئیمپڕاتۆر ھیچ دەسەڵاتێکی نییە کە کاریگەری بخاتە سەر وڵات.[٢١]
بەپێی وتاری شەشەمی دەستووری ژاپۆن ئیمپڕاتۆر ئەم ڕۆلانەی ھەیە لە وڵات:
ئەگەرچی کابینەی حکوومەت سەرچاوەیەکی سەرەکی بڕیاردان و جێبەجێکردنی وڵاتە و زۆربەی کردارەکانی کابینەش لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەڕێوەدەبردرێت، ھەرچۆنێک بێت چەندین کردارە جێبەجێکارییەکانی کابینە لەلایەن ئیمپراتۆریشەوە بەرێوە دەبردرێت، ئەو جێبەجێکاریانەی ئیمپڕاتۆر دەیان کات لە وتاری ژمارە حەوتی ژاپۆن ئاماژەی پێدراوە
پێگەی ئیمپراتۆر وا ناسراوە کە پێگەیەکی ناونیشانییە، ھەرچۆنێک بێت لە ٢٠٠٩ ڕەتکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، وا چاوەڕوان دەکرا کە ئەنجومەن ڕەت بکرێتەوە بەپێی ڕاوێژی سەرۆک وەزیران، بەڵام سەرۆک وەزیران بەشێوەیەکی کاتی نەیتوانی بڕیارەکە جێبەجێ بکات لەبەر ئەوەی ئیمپڕاتۆر و ئیمپراتۆرە سەردانی کەنەدایان دەکرد لەو ساتەدا.[٢٢][٢٣]
بەم شێوەیە بێت مانای ئیمپڕاتۆر و سەرۆک وەزیران لەوانەیە ھەمان مانا بێت لەگەڵ سەردەمی شۆگن لە مێژووی ژاپۆن، کاتێک لەو سەردەمانەدا ئیمپڕاتۆر تەنھا ھێما و ناو بوو و لەگەڵ ھەنێک لە دەسەڵات، و بەڕێوەبەرایەتی و جێبەجێکاری و دادوەری لەدەست شۆگنەکان بوو، لە جیھانی ئەمڕۆش دەکرێت بلێین ھەمان شتە، سەرۆک وەزیران کە دەسەڵاتێکی یاسایی جێبەجێکاری دادوەری ھەیە، ئەمەش وادەکات ھەمان وێنەدانەوەی سەردەمی پێشووی خۆی ھەبێت. پێی بوترێت سێبەری شۆگن[٢٤]
خێزانی شاھانەی ژاپۆن کۆنترین سیستمی پاشایەتییە کە تا ئێستا مابێتەوە لە جیھان[٢٥] بەگوێرەی تۆمارەکانی کۆجیکی و نیھۆن شۆکی، ژاپۆن پێش ٦٦٠ پێش زایین لەلایەن ئیمپڕاتۆر جیمنو دامەزراوە و یەکەم ئیمپڕاتۆرە لە تەواوی مێژووی ژاپۆن[٢٦][٢٧]
ئیمپڕاتۆری ئێستای ژاپۆن ئیمپڕاتۆر ناروھیتۆ یە کە لە ١ی ئایاری ٢٠١٩ چووە سەر تەخت دوای ئەوەی باوکی وازی لە تەخت ھێنا.[٢٨][٢٩]
دەسەڵاتی جێبەجێکاری لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەڕێوە دەبردرێت، و سەرۆک وەزیران سەرۆکی کابینەیە[٤]
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حکوومەتی ژاپۆن تێدایە. |