بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
حۆری یان حۆری عەین زراوەیەکی ئیسلامییە بەکاردێت بۆ کۆمەڵە دروستکراوێک لە بەھەشتدا، کە کۆمەڵە ژنێکن بۆ پیاوانی بەھەشت ئامادەکراون و جوانیان وەسف ناکرێ،[ژێدەر پێویستە] لە فەرموودەدا ھاتووە کەوا شەھید حەفتاو دوو حۆری پێدەبەخشرێت و نزمترین پلە لە بەھەشتدا خاوەنی دوو حۆرییە. ھەرچی ژنانی دنیان لە بەھەشتدا ئەوا جوانترن لە حۆریەکان.[١][٢]
﴿وَحُورٌ عِينٌ ٢٢ كَأَمْثَالِ اللُّؤْلُؤِ الْمَكْنُونِ ٢٣﴾ [واقیعە:٢٢–٢٣] (کوردی: وە حۆریان لە بەھەشتدا بۆ دانراوە کە چاویان یەکجار گەورەیەو ڕەشی و سپی چاویان یەکجار زۆرە . ئەم حۆریانە وەکو دوڕڕو مرواری وان لە سپێتی و جوانیدا کە پارێزراو بێت و دەست پێی نەگەیشتبێت، واتە: لەوپەڕی جوانی و پاکیدان .)[٣][٤]
پێغەمبەر محەممەد دەڵێت: لو أن امرأة من نساء أھل الجنة اطلعت إلی الأرض لأضاءت ما بینھما، ولملأت ما بینھما ریحًا، ولنصیفھا علی رأسھا خیر من الدنیا وما فیھا. واتا: ئەگەر ژنێک لە ژنانی بەھەشت بێتە سەر زەوی ئەوا ھەموو زەوی ڕوناک دەکاتەوە و بۆنەکەی ھەموو زەوی پڕدەکات، و یەک مرواری لە تاجەکەی سەری لە ھەموو دونیا و ئەوەی تێیدایەتی چاکترە.[٥][٦]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حۆری تێدایە. |