پارتی پان ئێرانیست | |
---|---|
وتەبێژ | مەنوچێھر یەزدی |
دامەزرێنەر | موحسین پزیشکپوور و داریووش فرووھەر[١] |
سەرۆکی لقی گەنجان | حوجەت کەلاشی |
دامەزرا لە | ١٩٤١[٢] |
پێگە سەرەکییەکان | تاران، ئێران |
نوێنەرایەتی پەرلەمان | گرووپی پەرلەمانی پان ئێرانیزم (١٩٦٧–١٩٧١؛ ١٩٧٨–١٩٧٩) |
ئایدۆلۆجیا | |
جێگای سیاسی | ڕاست[٦] |
ڕەنگە فەرمییەکان | سەوز، سپی، سوور (سێ ڕەنگی ئێرانی) بۆر (ھەندێک جار) |
Parliament | ٠ / ٢٩٠ |
ھێما لە ھەڵبژاردنەکاندا | |
≠ | |
ماڵپەڕ | |
paniranist-party | |
ئاڵای حیزب | |
پارتی پان ئێرانیست (بە فارسی: حزب پان ایرانیست) پارتێکی ڕامیاریی لە وڵاتی ئێرانە کە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی ئێرانی دامەزراوە. ئەم پارتە ناسیۆنالیستە لە سەرەتادا لەژێر ناوی قوتابخانەی پان ئێرانیزم لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٤٧ دامەزرا و لە مانگی دەی لە ساڵی ١٣٣٠ی کۆچیی ھەتاوی (نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١ ھەتا ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢) ناوی خۆی گۆڕی بۆ پارتی پان ئێرانیست. پان ئێرانیست پارتێکی بچووکی[٤] دژ بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، کە لە پێڕستی پارتە یاسایییەکانی حکوومەتی ئێرانیش دانەنراوە. بەڵام ئەو پارتە لە ناو تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران کە نەتەوە کەمینەکان تێیدا دەژین، نووسینگە و بنکەی ھەیە و کۆنگرەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.[٧]
لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا ئەم پارتە لە پەرلەمانی ئێراندا، پەرلەمانتاری ھەبووە[٨] و وەکو نیوە دژێک لەناو ڕێژیمدا، تاوەکوو کاتی سەربەخۆییی بەحرێن ھێشتنی چالاکی پێدرابوو.[٩] پارتی پان ئێرانیست ناچار بوو چالاکییەکانی تەواو کات و لە ساڵی ١٩٧٥دا لە پارتی ئیحیادا تێکەڵ وەبێت.[ژێدەر پێویستە]
ئەم پارتە لە ھەندێک جاردا لە بەرەی نیشتمانی ھاندەری کردووە، ھەروەھا لەلایەن ئایدیۆلۆژیاوە پارتێکی ناسیۆنالیزم و فاشیزم بووە.[١٠] پارتی پان ئێرانیست یەک ڕێکخراوەی دژی کۆمۆنیزم بوو و لە زۆربەی کاتدا لە شەقامەکانی تاران لەگەڵ پارتی توودەی ئێران شەڕی دەکرد.[١١]
پارتی پان ئێرانیزم لە ساڵی ٢٠٠٩دا قسەی لە بزاڤی سەوزی ئێران کرد[١٢] و ئەم قسانە لە ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن شۆپپارێزە ئێرانییەکان زیندوو کرایەوە کە بە جۆرێکی تاکتیکی لایەنگیری خۆیان لە نێوان پێکداچوونەکانی ئێران و عەرەبستان نیشاندا.[١٣]
پارتی پان ئێرانیست لە دوو دەزگا فەرمی لەناو ئێراندا چالاکیی ھەیە.[١٤]
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری IAGOC
نەدراوەSeveral reports from the American Embassy in Tehran refer to the Pan Iranist Party as one whose leadership was controlled by the government. For example, one report indicated that "Pan lranist deputies elected … to Majlis can be expected to serve primarily as a propaganda instrument." National Archive, "Confidential Airgram: Pan Iranist Party, August 30, 1967." In another dispatch called "the Noisy Pan Iranists in Parliament" the embassy reports that "it should be emphasized that for many of these men-particularly the older ones- membership in the party has brought tangible rewards. Largely because of its close SAVAK connections, the party has been able to advance the careers of its members." NA, "The Noisy Pan Iranists in the Parliament, January 27, 1968."