پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان) مەلەکەپە | |
---|---|
دامەزراندن | ١٠ی ئەیلوولی ١٩٩٤ |
شوێنگەی سەرەکی | تورکیا، باکووری کوردستان |
باڵی سەربازی | ھێزە چەکدارەکانی ھەژاران و چەوساوەکان |
باڵی ژنان | ڕێکخراوەی ژنانی کۆمۆنیست |
باڵی لاوان | ڕێکخراوەی لاوانی کۆمۆنیست |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم دژەپێداچوونەوەخوازی خۆجەئیزم |
شوێنی سیاسی | چەپگری ڕادیکال |
ئینتیمای نیشتمانی | بزۆتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان[١] |
ئینتیمای نێودەوڵەتی | ڕێکخستنی ناونەتەوەییی ڕێکخراوە و پارتییە شۆڕشگێڕەکان لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی |
ماڵپەر | |
mlkp.info | |
ئاڵای حیزب | |
پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان) (بە تورکی: Marksist-Leninist Komünist Partisi, MLKP) ناسراو بە مەلەکەپە پارتێکی کۆمۆنیستی خۆجەئیستی شاراوەیە. ئەم حیزبە جگە لە تورکیا، لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش دژ بە حکۆمەتی تورکیا خەباتی چەکدارانە دەکات.
پارتیی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (مەلەکەپە) لە ئەیلوولی ١٩٩٤ لە یەکگرتنی دوو پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - بزووتنەوە (تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە) و بزووتنەوەی کرێکارانی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکیھ) ھاتە ئاراوە. تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە لە ئەوەیدی مەزنتر بوو. بنەڕەتی ھەردووگیان لە خێوەتگەی لایەنگری ئالبانیا بوو. ڕەوتی ڕێککەوتنی دوو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٨٩ دەستیپێکرد. لە سەرەتاوە مەلەکەپە ناوی مەلەکەپە-دامەزراندن لە سەری خۆی داناو.
لە یەکەمین کۆنگرەی مەلەکەپە-کە لە ئەیلوولی ١٩٩٥، پارتێکی دیکە بە ناوی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-نێنینیست (ڕێکخراوی نوێسازی) (تەکەپە/مەلە (یەئییۆ)) بەم دوو پارتە زێدە بوو و ناوی پارتی نوێیەکەش گۆڕاو بە مەلەکەپە. لە ساڵی دوای ئەوە، دابڕانەوەیەک ڕووی دا و پارتی کۆمۆنیستی تورکیا - ڕێکخراوی نوێسازی (کەپە-ئیئۆ) لەم پارتە لق خوارد.
لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بەپێی فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ناوی مەلەکەپە لە پێڕستی ١٢ ڕێکخراوی تیرۆریست لە تورکیا زێدە کرا.[٢]
باڵی لاوانی مەلەکەپە ناوی ڕێکخراوی لاوانی کۆمۆنیستە کە کورتەناوی لە تورکی دەبێتە کەگەئۆ.
مەلەکەپە باڵێکی چەکداری ھەیە بە ناوی ھێزە چەکدارەکانی ھەژاران و چەوساوەکان، کە کورتەناوەکەی لە تورکیدا دەبێتە فەسک. ئەم گرووپە بە بۆمبدانانەوە لە دانیشتنی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٠٤ کە لەناوی ئۆتێلی ھیلتۆنی بۆسفۆری ئەستەمول بەڕێوەدەچوو، بوونی خۆیان بە جیھان ڕایگەیاندن کە لەم ڕووداوە ٤ کەس کوژراو.[٣] لە نیسانی ٢٠١٥دا، ڕایگەیاندراو کە مەلەکەپە ناوەندێکی ھەمیشەیی بۆ پەروەردەی سەربازی لە ناوچەکانی ژێری کۆنترۆلی پەکەکە لە کوردستانی عێراق دامەزراوەتەوە.[٤] لە تەممووزی ٢٠١٥دا، مەلەکەپە ھەوڵی دا تا لە گرووپی میدیای ئیستار ھەڵمەت بھێنێت.[٥]
مەلەکەپە خاوەنی سێ بڵاڤۆکە: ئالتیلیم (بە واتای پەرکین)، بۆلتەنی ھەواڵی ڕۆژانە بە ناوی پارتینین سەسی (دەنگی پارتەکە)، و چاپەمەنیی دەمودەزگایی کە سیاسی-تیۆریکە بە ناوی تیۆریدە دۆغرولتۆ (بە واتای ئاراستە لە تیۆریدا).[٦] ٢٦ەمین و دواھەمین ژمارەی تیۆریدە دۆغرولتۆ لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکراوەتەوە.[٧]
بەپێی خوێندنەوەیەک کە لەلایەن فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش کراوەتەوە، لە سەری نموونەکانێک لە تاکگەلێگ کە بەپێی یاساکانی تورکیا بە تیرۆریست ناسرابوونەوە، و بریتی بووە لە ٨٢٦ چەکدار لە مەلەکەپە و ھەروەھا ٣ کەسی دیکە، ئاشکرا بووەتەوە کە ٦٥٪ی ئەوانە لە تەمەنی ١٤ ھەتا ٢٥ ساڵ، ١٦/٨٪ لە تەمەنی ٢٥ ھەتا ٣٠، و ١٧/٥٪یش بەشالچووتر لە ٣٠ ساڵ بوونە. ھەروەھا ٢٠/٤٪ لەوانە دەرچوویی زانکۆ، ٣٣/٥٪ دەرچوویی قوتابخانەی دوایی، ١٤٪ خولی دووھەمی قوتابخانە، ٢٩/٩٪ خولی یەکەمی قوتابخانە و ١/٩٪یش نەخویندەوار بوونە.[٨]
مەلەکەپە لە ساڵی ٢٠١٢دا تاکگەلێک خۆبەخشی ھەناردووتەوە بۆ سوریا تا وێڕای یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژاوادا خەبات بکەن. لانیکەم چوار کەس لەم شەروانان لە شەڕی سەریکانی و سێ کەسیش لە گەمارۆی کۆبانی کوژراوەتەوە. مەلەکەپە ھەروەھا دەیھەوێت لە ناوی یەپەگە لیوایەکی ناونەتەوەیی دابمەزرێنێت، کە بەشێوەی لیواکانی ناونەتەوەیی بەناوبانگێک بێت کە لە کۆماری دووھەمی ئیسپانیا لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا بێت.[٩] مەلەکەپە لە کوتاییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ڤیدەیۆیەک بڵاو کردووە کە چەندین خۆبەخشی کۆمۆنیستی ئیسپانیایی و ئەلمانی زمان نیشان دەدات کە لە ئەورووپا بە ڕێزەکانی مەلەکەپە لە کانتۆنی جزیرە پەیوەست بوونەتەوە.[١٠] لە ئازاری ٢٠١٥دا، ئیڤانا ھۆفمان ئەندامی ئەلمانیی مەلەکەپە کە کچی دایکێکی ئەلمانی و باوکێکی تۆگۆیی بوو،[١١] لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داعش کوژراو.[١٢] لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دامەزراندنی لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی ڕاگەیاندراو کە ھەڵبژاردەیەک لە گرووپە چەپەکانییە کە وەکوو بەشێک لە یەپەگە خەبات دەکەن.[١٣]
مەلەکەپە ھەروەھا لقێکی سیاسی لە ناوچەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕۆژاوا دامەزراندووە کە ناوی مەلەکەپە (ڕۆژاوا)یە.[١٤][١٥]
شەڕوانانی مەلەکەپە ھەروەھا لە بەرگریکردن لە ئێزدییەکانی شنگال لە ھێرشی ساڵی ٢٠١٤، لەناوی ڕێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان خەباتیان کرد.[١٦]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان) تێدایە. |