حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران | |
سەرکردە | عەبدوڵڵا موھتەدی |
دامەزران | ٢٠٠٠ |
پێگەی سەرەکی | چەپ |
ھەواڵنامە | ئاسۆی ڕۆژھەڵات |
لقی لاوان | کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژھەڵات |
لقی ژنان | کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژھەڵات |
ئامانج | مافی دادپەروەری |
ناوچەی چالاکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ئایدۆلۆجیا | سۆسیال دێموکڕاتی کوردایەتی |
کردەوە سەرەکییەکان | خەباتی سیاسی و نیزامی بۆ بەدەست ھێنانی مافەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کۆردستان |
پەیوەندی نێودەوڵەتی | سۆسیال دێمۆکڕات؛ ھاوپەیمانی پیشڕەو؛ نەتەوە بێدەوڵەتەکان |
دروشم | فێدڕالسیم، سکولاریسم، دێموکڕاسی و مافی دادپەروەری |
رەنگی فەرمی | سوور |
ماڵپەڕ | https://www.komala.org https://www.komala.com |
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران[١] (بە فارسی: حزب کومله کردستان ایران، بە ئینگلیزی: Komala Party of Iranian Kurdistan، بە کوردیی باکووری: Partiya Komeleya Kurdistana Îranê) حزبێکی سیاسیی سۆسیال دێموکڕاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دمەزراوەتەوە. سکرتێری گشتیی حیزبەکە لە کاتی دامەزران ھەتا ئێستاکە عەبدوڵڵا موھتەدییە. کۆمەڵە بۆ ئێرانێکی فێدڕاڵ[٢][٣][٤][٥] و حکومەتێکی سکۆلار[٦] لە ژێر بنەمای دێموکڕاسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی خەبات دەکات. کۆمەڵە لە بەرەی سۆسیال دیموکڕاتەکاندایە[٧] و ئەندامی ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی و ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازانە.
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران دژی بەکار ھێنانی منداڵان بۆ شەڕ و دژی مینی دژە نەفەر[٨] و پاڕاستی مافی ڕەگەزی سێھەم گرێبەستی لە گەڵ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ژێنێڤ کاڵ واژۆ کردوە.[٩]
بەپێی مادەی ١ی ئەساسنامەی حیزبەکە، ناوی فەرمیی ئەم حیزبە «حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران»ە. بەڵام «حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئیران» بڕیار داوە کە لە میدیای کوردیی خۆی لە ناوی «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» یان بە کورتی «کۆمەڵە» کەڵک وەربگێرێت[١] کە ناوی پێشووی ڕێکخراوەی کۆمەڵە بووە کە لە ساڵی ١٩٨٤ ناوی خۆی گۆڕاند بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.[١٠]
١- دامەزراندنی کۆمەڵە:
کۆمەڵە لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٤٨ی ھەتاوی/ ١٩٦٩ی میلادی- ٢٧ی ئۆکتۆبر لە کاتی رژێم شای ئێران لە لایەن خوێندکارانی زانکۆکان بە تایبەت زانکۆکانی تاران وەک ڕێکخراوێکی سیاسی چەپ دامەزرا. لە بەر کەش و ھەوای سیاسی و دیکتاتۆڕیی ڕژیمی ئەوکات ھیچ جموجۆڵ و چالاکییەکی سیاسی نەدەکرا، بۆیە کۆمەڵە ھەر ئەوکات وەک زۆربەی ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکە دەستی بە چالاکی نەھینی کرد. سەرەڕای زیندانی کردنی دامەزرێنەران ئازار و شکەنجەیان کۆمەڵە توانی خۆراگریی بکات و چوارچێوەی خۆی ڕابگرێت. دوای یەک دەیە چالاکی نەھێنی لە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی ھەتاوی (١٥ی ٢ی ١٩٧٩) بە گیانبەختکردنی کاک حەمە حسێن کەریمی بوونی خۆی ئاشکرا کرد و دەستی بە چالاکی ئاشکرا کرد.
دامەزرێنەران: ١- فوئاد مستەفا سوڵتانی ٢- حەمەحسێن کەریمی ٣- عەبدوڵلا موھتەدی ٤- سدیق کەمانگەر ٥- ئیرەج فەرزاد ٦- یەدوڵلا بیگلەری ٧- شوعەیب زەکەریایی ٨- ساعید وەتەندوست(مامۆستا برایم) ٩- موسڵێح شێخۆلئیسلامی(ڕێبوار)
کۆمەڵە بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی بزووتنەوەی سەراسەری ئێران دژی ڕژیمی ئێران لە رێکەوتی ٣١-٠١-١٩٨٤ حیزبی کۆمۆنیستی پێکھێنا، دواتر ساڵی ٢٠٠٠ دۆخی سیاسیی کۆمەڵایەتی و ناوچە و نێونەتەوەیی وە ھەروەھا پێویستیی کۆمەڵگای خەڵکی کوردستان بە پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆی بۆوە بە حزبێکی چەپی نەتەوەیی[١١] ھەروەھا باوەڕی بە مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی ھەیە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کاتی دەستبەکار بوونی سۆسیالسیم و شۆرشی ئۆکتۆبری قەبوڵ بوو، بەڵام سۆسیالیسمی شۆڕەوی وەک ڕچەشکێن و ئۆلگوی بۆ بواری بیروباوەڕ و کردەوە نەدەزانی. باوەری بە شۆڕشی جەماوەریی سەراسەری بوو، بۆ ڕووخانی رژێمی پاشایەتی ئیران، باوەڕی سەرەکی بە دەور و ڕۆڵی بزووتنەوە جەماوەرییە کۆمەڵایەتییەکان بوو . ئەمڕۆکە کۆمەڵە حزبێکی سۆسیال دێموکڕاتی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە. باوەڕی ھەیە بە جیایی دین لە دەوڵەت ھەروەھا پلۆڕالیسم(فڕە حزبی) کۆمەڵە ھەوڵ ئەدات بەھاکانی سۆسیال دێموکڕاسی لە کوردستان پەرە پێدبدات وك، مافی دادپەروەری کۆمەڵایەتی وە مافی یەکسانی ژن و پیاو. کۆمەڵە ڕێز دەگرێ لە ھەموو ئایین و مەرامێکی خەڵکی کوردستان. کۆمەڵە دژی توندو تیژییە و لە کۆنگرەی ١٢ی خۆیدا لە ھەمبەر ئێعدام بە کۆی دەنگ دژی ئیعدام لە ئێستا و داھاتوی کوردستاندا برگەیەکی پەسەند کردوە. دروشمی سەرەکی کۆمەڵە بۆ داھاتوی ئێران فێدڕالیسمە لە ژێر حکومەتێکی دێموکراتیک و سکۆلار.
کۆمەڵە لە دنێای نێودەوڵەتیدا لە گەڵ بنەماڵەی سۆسیال دێموکڕاتەکانە، ئەندامە لە ڕێکخراوی ئینترناسیوناڵ سۆسیاست وە ھەروەھا ڕێکخراوی ھاوپەیمانی پێشڕو. کۆمەڵە ھەروەھا ئەندامە لە ڕێکخراوی یو.ئێن.پی.ئۆ(ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان)
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە ئامریکا بەفەرمی بنکەی ھەیە و کاری لوبی دەکات.[١٢] ھەوەھا لە وڵاتانی یەکێتی ئوروپاش بەفەرمی خاوەن بنکەیە کە ناوەندەکەی لە شاری دەنھاخ(لاھای) لە ھۆڵەند.[١٣] حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە دنیای نێونەتەوەیی دا پرۆتۆڵی نێونەتەوەیی دژی توندوتیژی لە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ژێنێڤ کاڵ واژۆ کردوە و وەک حزبێکی دژی توندوتیژی تۆمار کراوە.[١٤]
کۆمەڵە لە لە ساڵی ١٩٩٦ لە گەڵ حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە سەر سیاسەت و چالاکی ھاوبەش لە چەند برگەدا ھاوپەیمانییەکی ستراتیژی واژوو کرد
کۆمەڵە لە ڕێکخراوی ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی ڕۆژھەڵاتدا ئەندامە
ڕێکخراوی نەھێنی (زاگروس)
کۆمیتەی ناوەندی
نیزامی و پێشمەرگە
٣ کۆنگەی یەکەمی کۆمەڵە بەر لە تێکەڵبوونی لەنێو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەسترا و ٥ کۆنگەی تریش بەدوای تێکەڵبوون لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەسترا. یەکەمین کۆنگرەی گرۆپی ڕێبەریکراو لەلایەن عەبدوڵڵا موھتەدی و عومەر ئیلخانیزادە لە ساڵی ١٣٨٠ بەدوای لقدانی ئەوانە بەسترا کە ناوی کۆنگرەی نۆھەم لەسەری نرا. لەو کاتە تابە ئێستاکە ئەم کۆنگرەیانە لەلایەن ئەم حیزبە بەستراوە:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران تێدایە. |