حەسان کوڕی سابت | |
---|---|
لەدایکبوون | ٥٦٤–٥٦٥ |
نەتەوە | عەرەب |
پیشە | شاعیری پێغەمبەر محەممەد |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | سیرین کچی شەمعون |
مناڵ(ەکان) | عەبدولرەحمان |
حەسان کوڕی سابتی ئەنساڕی یەکێکە لە ھاوەڵانی پێغەمبەر محەممەد، یەکێکە لە شاعیرانی عەرەب پێش ئیسلام و دوای موسڵمان بوون بووە بە شاعیری پێغەمبەر لە دوای کۆچکردن بۆ مەدینە، لەسەردەمی جێنشینی عەلی کوڕی ئەبوو تاڵیب لە نێوان ساڵانی ٣٥ بۆ ٤٠ی کۆچی مردووە. دوای موسڵمان بوون حەسان بووە بە یەکێکە لە بەرگریکارانی پێغەمبەر و ئیسلام ھەمیشە بە شیعرەکانی وەڵامی قسەکانی قوڕەیشی دەربارەی پێغەمبەر دەدایەوە، و پێغەمبەر ستایشی شیعرەکانی حەسانی دەکرد و دەیگووت ئەی خوایە پشتیوانی بکە،[١] شیعرەکانی لە دیوانێکدا کۆکراونەوە بەناوی دیوانی حەسانی کوڕی سابت.[٢][٣]