حەسەن شێخ محەممەد | |
---|---|
حسن شيخ محمود | |
لەدایکبوون | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٨ ساڵ) Jalalaqsi (Trust Territory of Somalia) |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، ئەندازیار، مامۆستا، academic administrator |
شوێنکار |
|
حیزب | Peace and Development Party، Union for Peace and Development Party |
ھاوسەر | Sahro Xasan، Qamar Ali |
واژوو | |
پلە | President of Somalia (٢٠٢٢–)، President of Somalia (٢٠١٢–٢٠١٧) |
حەسەن شێخ محەممەد (بە سۆماڵی: Xasan Sheekh Maxamuud، بە عەرەبی: حسن شیخ محمود؛ لەدایکبووی ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٥) سیاسەتوان و سەرۆک کۆماری سۆماڵە.[١][٢] دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی ئاشتی و گەشەپێدانە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ بە سەرۆک کۆماری سۆماڵ ھەڵبژێردرا پاش ئەوەی توانی بەسەر ڕکابەرەکەی محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد سەرۆکی سۆماڵ سەرکەوتووبێت بە بەدەست ھێنانی ٢١٤ دەنگی پەرلەمانتاران. حەسەن شێخ محەمەد چالاکوانی مافی مەدەنی و سیاسی بووە، پێشتر پیشەی مامۆستای زانکۆ بووە.[٢] حەسەن لە مانگی نیسانی ٢٠١٣ ناوی لە لیستی ساڵانەی گۆڤاری تایم (تایم ١٠٠)دا ھاتووە وەک ١٠٠ کەسی کاریگەر لە جیھاندا. ھەوڵەکانی بۆ پێشخستنی ئاشتەوایی نیشتمانی و ڕێوشوێنەکانی دژە گەندەڵی و چاکسازییەکانی لە کەرتی ئابووری-کۆمەڵایەتی و ئاسایش لە سۆماڵ وەک ھۆکاری ھەڵبژاردنەکە ئاماژەیان پێکرا.[٣] حەسەن ھاوسەرگیری لەگەڵ قەمەر عەلی عومەر کردووە و خاوەنی ٧ منداڵە. زمانی سۆماڵی و ئینگلیزی دەزانێت.[٤]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حەسەن شێخ محەممەد تێدایە. |