حەنا حەبەشی

حەنا حەبەشی، لە ساڵی ٢٠١٢ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

حەنا حەبەشی (لەدایکبووی ١٩٨٥، نزیککراوە)[١] چالاکوان و تەلارسازی لیبییە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

حەنا لە تەڕابلوس وەک تەلارساز کاردەکات.[٣] باوکی فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکان بوو.[٤] وێڕای ئەوەی پێشتر لە کایەی سیاسیی چالاک نەبووە، بەڵام لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ لیبیا ئەوا حەنا دەبێتە چالاکوان.[٣] چالاکییەکانی حەنا، نووسین و بڵاوکردنەوە ڕاپۆرتبوو لە ئینتەرنێت لەسەر چالاکییە چەکدارییەکان لە تەڕابلوس.[٥] حەنا یارمەتی ھێزەکانی ناتۆی داوە بۆ ھێرشکردن ھەروەھا لەڕاپۆرتەکانی پێی ڕاگەیاندن کە موعەمەر قەزافی چەند کەسی کووشتووە لە دەستپێکی شۆڕشی نوێی لیبیاوە.[٦] لە ڕاپۆرتەکانیدا، حەنا باس ئازار و زەحمەتی ژیانی خەڵکی کردووە لەو ساڵانە.[٤] حەنا نووسینەکانی بەناوێکی خوازراو بڵاودەکردەوە، نووسراوەکانی لەژێر ناوی نومیدیە بوون، کەناوی شوێنەورێکی بەربەرەکان بوو، ھەموو ئەمانەش بۆ پاراست و سەلامەتی خۆی بووە.[٧] دواتر بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و زانیارییەکانی بۆ مەودایەکی دوورتر، ئەوا ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەزگای ئەلجەزیرە واژوودەکات.[٤] بەشێکی دیکەی چالاکییەکانی حەنا، لەبواری پاراستنی مافەکانی ژنانە لە لیبیا.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Libyan Activist Gets International Women of Courage Award». www.tripolipost.com. ٩ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «2012 International Women of Courage Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا Luna، Taryn (٦ی ئازاری ٢٠١٢). «Pittsburgh first U.S. city to spend time with courageous women». Pittsburgh Post-Gazette. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ب «ھناء الحبشی.. دور المرأة فی الثورة اللیبیة». لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «Revolutionaries Unveiled - Cyberactivism & Women's Role in the Arab Uprisings - Page 2 of 7». Muftah (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ Taryn Luna (٦ی ئازاری ٢٠١٢). «Pittsburgh first U.S. city to spend time with courageous women». Pittsburgh Post-Gazette. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ «Women honored by U.S. for their courage - SFGate». sfgate.com. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Congressional Record, Volume 158 Issue 61 (Thursday, April 26, 2012)». gpo.gov. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.