ئەبوو فەتح عەبدولڕەحمان مەنسور خازینی فەلەکناسێکی ئێرانی بوو بە ڕەچەڵەک یۆنانی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی سەلجووقی.[١][٢][٣][٤] خشتە فەلەکناسییەکانی لەژێر چاودێری سوڵتان سەنجەر نووسراون، بە یەکێک لە بەرهەمە سەرەکییەکانی فەلەکناسی بیرکاری سەردەمی سەدەی ناوەڕاست دادەنرێت. نووسەری ئینسایکلۆپیدیایەک بووە لەسەر تەرازوو و هاوسەنگی ئاو.
خازینی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١١١٥ دەوڵەتی سەلجووقی |
مردن | ١١٣٠ |
بوارەکان | ئەستێرەناسی, ماتماتیک |
گاریگەرییەکان | عومەر خەییام, ئیسفیزاری |
گاریگەربوون | ناسرەدین توسی جۆرج کریسکۆس تیۆدۆر مێلیتینیۆتێس غەیاثەددین جەمشید، ئولوغ بەگ |
خازینی کۆیلەکەی ئازادکراو بوو لە مەرو کە یەکێک بوو لە شارە بەناوبانگەکانی خۆراسان، ناوی خۆی لە ئاغاکەی (خاوەنی کۆیلەکە) وەرگرتووە کە واتاکەی دەکاتە گەنجینە. خاوەنەکەی ڕزق و ڕۆزی بۆدابین کرد بۆ ئەوەی بتوانێت لر خوێندن پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت. هەندێک دەڵێن خازینی قوتابی عومەر خەییام بووە.
خازینی بە پیاوێکی خۆبەزلزان ناسراوبوو، هەزاران دیناری ڕەتکردۆتەوە بەرامبەر بەرهەمەکانی و دەشڵێت پێویستم بە زۆر پارە نییە بۆ ئەوەی بژیم، چونکە تەنها من و پشیلەکەم دەژین لە ماڵەکەم. بەرهەمەکانی لەسەدەی چوردەدا گەیشتە ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی، کە بەتایبەتی لەلایەن جۆرج کریسکۆس و تیۆدۆر مێلیتینیۆتەوە ڵێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خازینی تێدایە. |