خالیدە خەلەف حەنا | |
---|---|
نەتەوە | ئەردەنی |
پیشە | ئەفسەری پۆلیس |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی - ٢٠١٩ |
خالیدە خەلەف حەنا ژنە ئەفسەری ئەردەنییە، لە ئێستادا لەبەرزترین پلەی ژنان لە ئاسایشی ئەردەن کاردەکات.[١]
لە ئێستادا سەرۆکی بەشی پۆلیسی ژنانە، ھەروەھا ئەندامە لە کۆمسیۆنی باڵای ژنانی نەتەوەیی ئەردەن. خالیدە ناسراوە بە ھەوڵەکانی بۆ بەھێزکردنی مافەکانی ژنان و سەلامەتییانن لە ئەردەن. لە ساڵی ١٩٩١، پەیوەندی کردووە بە بەڕێوبەرایەتی پۆلیس و وەک خۆبەخشێک لە کارووباری کەمپەکان کاری کردووە ھەروەھا ھاوکاربووە لە کێشە و قەیرانەکانی سووریا، پێش ئەوانەش وەک سەرنووسەری ھەواڵ، پڕدیوسەر و نووسەر لەبەشی پۆلیس کاری کردووە.[١] لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢][٣]
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خالیدە خەلەف حەنا تێدایە. |