خانا سوخوتسکا | |
---|---|
بە پۆڵەندی: Hanna Suchocka | |
![]() | |
لەدایکبوون | Pleszew، پۆڵەندا | ٣ی نیسانی ١٩٤٦
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، دادوەر، مامۆستای زانکۆ |
بواری کار | constitutional law |
شوێنی کارکردن | Adam Mickiewicz University in Poznań، John Paul II Catholic University of Lublin |
پەروەردە | Faculty of Law and Administration of Adam Mickiewicz University in Poznań |
پلەی ئەکادیمی | habilitation |
شوێنی کار | وارشۆ |
ئەندامی حیزبی | Democratic Union، Democratic Party |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 1991 Polish parliamentary election، 1980 Polish legislative election، 1989 Polish legislative election، 1993 Polish parliamentary election، 1997 Polish parliamentary election |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
ئەندامی | Pontifical Academy of Social Sciences، Parliamentary Assembly of the Council of Europe |
خانا سوخوتسکا (بە ئینگلیزی: Hanna Stanisława Suchocka؛ لە دایکبووی ٣ی نیسانی ١٩٤٦) کەسایەتی ژنە سیاسەتوان، پارێزەر، مامۆستای زانکۆی پۆلەندییە. ئەو لە ماوەی ٨ی تەممووزی ١٩٩٢ تاکوو ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ بوو بە پێنجەمین سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا. ئەو یەکەمین ژنە لە مێژووی پۆڵەندا و چواردەمینی جیھانە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵات وەربگرێت.[١] ئەو لە ماوەی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ تاکوو ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ بووە وەزیری داد.[٢]
لە ماوەی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ تاکوو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣، بووە باڵیۆزی پۆڵەندا لە ھۆڵی سی. ئەو ئەندامە لە یانەی مەدرید، دامەزراوەیەکی تایبەتە بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری زیاتر لەبارەی دیموکراسی لە گشت جیھان.[٣] ئەو ئێستا مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆ ئادەم میتسکیفیچ لە پۆزنان.
ئەو لە بەشی یاسا خوێندنی تەواو کرد و لە زانکۆی پۆزنان بووە توێژەر، بەڵام دواتر دەرکرا بەوەی ڕەتی کردەوە ببێتە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیست. دواتر لە ساڵی ١٩٧٥، توانی بڕواننامەی دکتۆرا لە ئەڵمانیای ڕۆژاوا وەربگرێت.