خانەدانی کارێن یان خانەدانی کارێن پەھلەوی (بە پەھلەوی: کارێن پەھلەو، بە ئەشکانی: 𐭊𐭓𐭍𐭉، کارێن) خانەدانێکی ئێرانی لە بنەچەی ئەشکانی و یەک لە ھەفت خانەدانە نایابەکەی ئێرانی کۆن بوون. بارەگای ئەم خانەدانە لە نەھاوەند لە نزیکی ٦٥ کیلۆمەتری باشووری ئەکباتان (ھەمەدانی ئەمڕۆ) بوو. ئەندامانی ئەم خانەدانە لە پێکھاتەی بەڕێوەبردن لە دەوڵەتی ساسانیدا ڕۆڵی بەرچاویان دەگێڕا. ئەوان بانگەشەیان دەکرد کە بنەچەیان دەچێتەوە سەر کارێن، کەسایەتیی فۆلکلۆر و نەوەی کاوەی ئاسنگەری ئەفسانەی دێرین.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خانەدانی کارێن تێدایە. |