خاچماز
Xaçmaz | |
---|---|
پۆتانەکان: 41°28′15″N 48°48′35″E / 41.47083°N 48.80972°E | |
وڵات | ئازەربایجان |
بەش | شاری خاچماز |
دامەزراندن | ۱۹۳۸ |
بەرزایی | ٤٢ مەتر (١٣٨ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (۲۰۱۰)[١] | |
• سەرجەم | ٤٠٬٩٧٦ |
ناوچەی کاتی | UTC+4 |
• ھاوین (DST) | UTC+5 (AZT) |
کۆدی تەلەفۆن | +۹۹۴ ۱۷۲ |
خاچماز شارێکە لە ناوچەی خاچماز لە کۆماری ئازەربایجان . ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٩٨٩ـی زایینی، ٢٨ هەزار و ٩٩٠ کەس و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٨ـی زایینی، ٣٨ هەزار و ٢٠٠ کەس بووە. [٢] [٣]
مێژوونووسانی ئەمڕۆ پێیان وایە ناوی خاچماز لە هۆزی خاچماتەکی کە لە گەلی هون بوونە وەرگیراوە کە لە ناوەڕاستی سەدەی حەوتەمی زایینیدا بووە بە خاچماز. لە نیوەی دووهەمی سەدەی حەوتەمدا بەشێک لە هۆزەکە ڕوویان لە ناوچەکانی ئەمڕۆی شاری ئۆغوز کرد و بەم ناوە گوندێکیان چاک کرد و ناوی قەڵای خاچمازیان لێ نا. [٤] [٥]
ئابووریی خاچماز بەشێکی کشتوکاڵی و بەشێکی گەشتیارییە. هەروەها هەندێک پیشەسازی و کارگە لەوێ کار دەکەن. [٦]
شاری خاچماز و دەوروبەری بە تایبەت شارۆچکەی نابران، بە شوێنێکی گەشتیاریی بەنێوبانگ دادەنرێ. کەشوھەوای گەرمی هاوینی و دارستانەکانی قەراغ دەریاکان و قەراغاوی دوورودرێژ لەگەڵ چاککردنی ژمارەیەکی زۆر میوانخانە و شوقە لە خاچماز وایکردووە ببێتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە بەنێوبانگەکانی ناوچەی قەفقاز. [٧]
کۆماری ئازەربایجان
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی)
ئەم ئازەربایجان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خاچماز تێدایە. |